بەپەلە

ڕووسیا هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی کاراباغ دەدات

لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناوچەی کاراباغ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکات، ڕووسیای دراوسێیان هەوڵەکانی خۆی خستووەتە گەڕ و دەیەوێت کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ زۆهراب ناتساکانیان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ئەنجامداوە. سێرگی لاڤرۆڤ نیگەرانی خۆی بە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنییەوە دەربڕی و ڕایگەیاند پێویستە زۆر بەپەلە ئاگربەست لە لایەن هەردوو لاوە ڕابگەیەندرێت.

لە لایەکی دیکەوە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە وتارێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ڕووسیا دەتوانێت ڕۆڵێکی بەهێزتر لەو جەنگەدا ببینێت و باسی لەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەی ڕووسیا کرد کە لە ناوچەی گومرو هەیە و ڕایگەیاند “ڕێکەوتننامەی نێوان ڕووسیا و ئازەربایجان بە ڕوونی دەری دەخات کە ئەم سیستەمە بەرگرییە لە چ بارودۆخێکی دەکرێت لە پێناو سەلامەتی ئەرمینیا بەکاربهێندرێت. من دڵنیام لەوەی ڕووسیا هەموو ئەو ئەرک و بەرپرسێتییانە جێبەجێ دەکات کە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان هەردوو وڵات دەکەوێتە سەر شانی”.

4412 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوسەرۆکی یەکێتی: ئاڵای کوردستان هێڵی سورە

هاوسەرۆكی یەكێتی لەبارەی سوتانی ئاڵای كوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە هاتە دەنگ ...