بەپەلە
detail of coronavirus magnification, 3d illustration

زاناکانی ئەمریکا تاکە سوودی کۆرۆنایان ئاشکراکرد

بەپێی لێکۆڵینەوەی زاناکانی ئەمریکا لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا سوودێکی سەرسوڕهێنەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دەرکەوتوو کە ئەویش ئەوەیە کە ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-٢ دەتوانێت ئازار دامرکێنێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە گۆڤاری پەین بڵاو کراوەتەوە، زاناکان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی پێکهاتەی پرۆتینی  s ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێت بچێتە ناو خانەکانی لەشی مرۆڤەوە و هەروەها لەگەڵ ACE2 کارلێک دەکات.

بەپێی لێکۆڵینەوەی زانا ئەمریکیەکان ڤایرۆسی کۆرۆنا کار دەکات لەسەر ئەو ئاماژە جەستەیانەی کە ئازار دروست دەکەن و وا دەکات کە ڕادەی ئازاری لەشی مرۆڤ دامرکێتەوە.

زاناکان باس لەوە دەکەن کە ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ئەو کەسەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت بەبێ هیچ نیشانەیەک پێی نازانێت کە توشی کۆرۆنا بووە.

934 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوە: ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستی ژیری (IQ) نزمدەکاتەوە

لە توێژینەوەیەک کە لە بەریتانیا ئەنجام دراوە دەستنیشان کراوە کە مێشکی ئەو ...