بەپەلە
Mask on the clothes rack in the sun.

ماسکی قوماش بەم مەرجە سوودی هەیە

بەپێی یەکێک لە لێکۆڵینەوەکان کە لە لایەن چەند زانایاکەوە کراوە لەسەر ماسکی لە جۆری فابریک باس لەوە دەکات کە ئەو ماسکانەی کە لە قوماش دروست دەکرێن کاریگەریان هەیە بەڵام دەبێت هەموو کاتێک بشۆردرێت لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا پێش ئەوەی هەموو جارێک بەکار بهێنیتەوە.

زاناکان لە شاری سیدنی لێکۆڵینەوەیان کردووە لەسەر بەکارهێنانی ماسکی لە قوماش دروستکراو و باس لەوە دەکەن کە ماسکی لە قوماش دروستکراوە کاریگەریە هەیە کە بتپارێزێت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام دەبێت هەموو کاتێک پێش ئەوەی بەکاری بهێنیت دەبێت بیشۆیت لە ناو ئاوێکی پلە گەرمی بەرز.

پرۆفیسۆر راینا ماکلنتیار ڕایگەیاند کە هەموو ماسکەکان مەترسیان لەسەر دەبێت ئەگەر بە شێوازێکی دروست بەکارنەهێندرێت و بۆ نمونە ماسکی نەشتەرگەری دەبێت بۆ یەکجار بەکاربهێندرێت و لەدوای ئەوەی فڕێ بدرێت بەڵام ماسکی قوماش دەبێت هەموو کاتێک لەدوای بەکارهێنانی بشۆردرێت. زاناکان باس لەوە دەکەن کە مەترسی نییە لەسەر بەکارهێنانی ماسکی قوماش بەڵام بە مەرجێک هەموو جارێک لەدوای بەکارهێنانی بشۆردرێت.

پرۆفیسۆر ماکلنتایر باس لەوە دەکات کە دەبێت ئەو ماسکە لە قوماش دروستکراوانەی کە لە لایەن هاوڵاتیانە بەکار دێت هەموو جارێک بشۆردرێت بۆ ئەوەی مەترسی کەم بکاتەوە لە ئەگەری بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسی توشبوو و هەروەها پێشنیاری ئەوە دەکات کە ماسکەکان لە ناو ئامێری جل شۆردندا بشۆردرێت کە پلەی گەرمی ٦٠ پلەی سیلیزی هەبێت.

شتنی ماسک بە دەست لەو پلە گەرمیەدا ئاسان نییە بۆیە باشترە بە ئامێری جل شۆردن بێت.

1218 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوە: ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستی ژیری (IQ) نزمدەکاتەوە

لە توێژینەوەیەک کە لە بەریتانیا ئەنجام دراوە دەستنیشان کراوە کە مێشکی ئەو ...