بەپەلە

یۆنان: هەتا کەشتی ئۆروچ ڕەیس لە دەریای ناوەڕاست بێت ئامادە نیین لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ بکەین

دووبارە تورکیا بڕیاریدا کەشتی ئۆروچ ڕەیس بنێرێتەوە کەنارەکانی نزیک یۆنان و جێگیری بکات.

دوای ئەو بڕیارەی تورکیا وتەبێژی حوکمەتی یۆنان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند و وتی، ” دووبارە کەشتی ئۆروچ رەیس هاتەوە کەنارانەوەکانی یۆنان ئێمە هێشتا لەگەڵ تورکیا هەوڵ دەدەین لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکانی نێوامان چارەسەر بکەین بەڵام تورکیا بەو هەنگاوەی کێشەکانی نێوانمانی قوڵتر کردەوە، وتەبێژی فەرمی حوکمەت ستیلۆ پێتساس ئاماژەی بەوەشدا کە تورکیا بە هێنانی کەشتی ئۆروچ ڕەیس بۆ نزیک دورگەکانی یۆنان دووبارە دژی هەموو ئەو ڕێکەوتنانەیە کە هەتا ئێستا لە نێوان تورکیاو یۆناندا هەبووە.

پێتساس دەشڵێت یۆنان هەموو مافێکی خۆی هەیە کە بتوانێت بەرگری لە سنورەکانی بکات چونکە هێنانی کەشتی ئوروچ ڕەیس مەترسی بۆ سەر ئاسایشی یۆنان دروست دەکات وە لەو ڕێکەوتنامەی کە لە نەتەوە یەکگرتوەکان هەیە یۆنان بۆی هەیە هێزی سەربازی لەو ناوچانە جێگیر بکات و سنورەکانی بپارێزێت.

پێتساسی وتەبێژی حوکمەت جەختیشی کردەوە کە ئەو دورگانە بە هەموو شێوەیەک مافی یۆنانە چونکە بە پێی ئەو ڕێکەوتنەی کە لە ساڵی ١٩٤٧ دا هەیە لە نێوان یۆنان و یەکێتی ئەوروپا ئەو دورگانە خاکی یۆنانە، تورکیا هیچ مافێکی بەو دورگانەوە نییە و تورکیا لە هیچ شوێنێکی بەشێکی ئەو ڕێکەوتنەدا نییە بۆیە تورکیا بۆی نییە لەو دورگانە بە دوای وزەدا بگەڕێت، ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئەو ڕێکەوتنەش قبوڵ ناکەین کە ئێستا لە نێوان تورکیاو یۆناندا هەیە، لە ئەگەری گەورەبونی کێشەکاننی نیوانمان دادگای نێودەوڵەتی دواین بڕیار دەدات.

گرژیەکانی تورکیاو یۆنان بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە بەردەوامە بە تایبەت لە دوای ئەوەی کە کەشتی ئۆروچ ڕەیس لە دەریای ناوەڕاست بە دوای وزەدا دەگەڕا ئەمەش یۆنانی تووڕە کرد تەنانەت هەردولا نزیک بون لەوەی کە هێزی سەربازی بەکار بهێنن. دواتر کەشتی ئوروچ ڕەیس لە کەناراوەکانی ئەنتاڵیا وەستا، تورکیاو یۆنان دەستیان بە گفتوگۆ کرد.

بەڵام لە دوای ئەوەی کە دوێنێ دووبارە تورکیا کەشتی ئۆروچ ڕەیسی کردەوە دەریای ناوەڕاست یۆنان بە فەرمی ڕایگەیاند کە چیدی ئامادە نییە لەگەڵ تورکیا ڕێبکەوێت هەتا کەشتی ئۆروچ ڕەیس لە دەریای ناوەڕاست بێت  لەگەڵ تورکیا ڕێکەوتن ئەنجام بدەن، بە تایبەت لە کاتێکدا کەشتیەکە تەنها ١٠ کیلۆمەتر لە دورگەی مەیسەوە دوورە کە ئەو دورگەیە بە فەرمی بە خاکی یۆنان ناسراوە.

دوای ئەو هەنگانەوەی تورکیا سەرۆک وەزیرانی یۆنان میچۆتاکیس ئەو هەنگاوەی تورکیای بە داگیرکای وەسف کرد.  بڕیار وایە لە ١٥ی ئەم مانگەدا یەکێتی ئەوروپا کۆبونەوەی لوتکە ئەنجام بدات لەوێ کێشەکانی تورکیاو یۆنان چارەسەر بکەن.

252 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانێکی تورکیا لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

سەرکان تومای تەمەن ٢٥ ساڵ لە ڕۆژی شەممە لە زیندانی کرکالێی جۆری ...