بەپەلە

شانۆیەکی کوردی لە ئەستەمبوڵ قەدەغە کرا

شانۆیەکەی کوردی بە ناوی “بێرو” (بێ ڕوو) کە بڕیاربوو لە هۆڵی شانۆی شارەوانی ئەستەمبوڵ نمایش بکرێت، بە بڕیارێکی قایمقامییەتی گازی ئۆسمان پاشا بە بیانووی ‘تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی’ چەند کاتژمێرێکی کەم پێش وادەی نمایشکردنی شانۆییەکە قەدەغە کرا.

شانۆییەکە لە لایەن گرووپی شانۆیی “تیاترا ژیانا نو” ئامادەکراوە و بڕیار بوو ئێوارەی دوێنێ لە ئەستەمبوڵ پێشکەش بکرێت، بەڵام چەند کاتژمێرێکی کەم پێش وادەی پێشکەشکردنی شانۆییەکە نامایەکی ئاگادارکردنەوەی ئاراستەی گرووپەکە کرا و پێیان ڕاگەیەندرا کە شانۆییەکە قەدەغە کراوە.

3262 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانێکی تورکیا لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

سەرکان تومای تەمەن ٢٥ ساڵ لە ڕۆژی شەممە لە زیندانی کرکالێی جۆری ...