بەپەلە

ئیمامئۆغڵو لەسەر قەدەغەکردنی شانۆیەکی کوردی لە شارەکەی هاتە دەنگ

دوای ئەوەی شانۆگەرییەک بە زمانی کوردی لە ئیستەنبووڵ لەلایەن قایمقامیەتی گازی عوسمان پاشا قەدەغەکرا، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ رەخنەی لە حکومەت گرت.

ئیمامئۆغڵو دەڵێت ئەو برا کوردانە پێشتر چەندین جار شانۆگەریان ئەنجام داوە هیچ کێشەیەکیان نییە ئەو کەسانەی کە ئەو شانۆگەریە قەدەغە دەکەن پێشتر لە کوێ بوون؟

ئیمامئۆغڵو دەشڵێت ئەو شانۆیە چەندین جار بە زمانی تورکیش ئەنجام دراوە هیچ کێشەیەکیشی نەبووە.

لەکاتێکدا کە چەند کاژێرێک مابوو بۆ وادەی نمایشکردنی شانۆگەرییەکە ئیمامئۆغڵو قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی: دەڵێن ئەو شانۆگەرییە پروپاگەندە بۆ رێکخراوی تیرۆرستی دەکات. باشە خۆ هەر هەمان ئەو شانۆگەرییە لەلایەن تیپی شانۆی دەوڵەتەوە ساڵی 2014 نمایشکراوە. هەر لەلایەن هەمان گرووپەوە بە زمانی کوردی لانیکەم 20-30 جار نمایشکراوە. شتی وەها نابێت”.

سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ بڕیاری قەدەغەکردنی شانۆگەرییە کوردییەکەی بە کارێکی “هەڵە و خراپ ناوبرد” و گوتی ئەو شانۆگەرییە پێشتر بە زمانی تورکی پێشکێشکراوە و ئێستاش بە زمانی کوردی پێشکێشدەکرێت.

ئیمامئۆغڵو بە پێویستی زانی لەکاتی دەرکردنی ئەو بڕیارانە هەستیارانەتر بیربکەنەوە. رەخنەشی لەوە گرت کە پێشتر عوسمان ئۆجەلانیان هێناوەتە سەر شاشەی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی دەوڵەت، کەچی ئێستا شانۆگەریی کوردی قەدەغە دەکەن. ئیمامئۆغڵو لەمبارەیەوە گوتی: “دەرکەوتن و روونکردنەوەی ئەندامی رێکخراوێکی تیرۆرستی کە بە بوڵتەنی سوور داواکراوە، لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی رێگەپێدراوە، بەڵام پێشکێشکردنی شانۆگەرییەک بە زمانی کوردی قەدەغەیە”.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو نیگەرانیی خۆی بۆ ئەم جۆرە هەنگاوانە نیشاندا و هەموو هۆکارەکانی قەدەغەکردنی شانۆگەرییەکەی بە بیانووی بێبنەما ناوبرد.

ئەمە لا کاتێکدایە کە لە 1ی تشرینی یەکەمدا بڕیار وابوو ئەو شانۆگەریە کە بە ناوی ژیانێکی نوێیە ئەنجام بدرێت بەڵام دواخرا بۆ 13ی تشرینی یەکەم.

لەبارەی هەڵوێستی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ بۆ ئەو چالاکییانەی بە زمانی کوردی پێشکێش دەکرێن ئیمامئۆغڵو رایگەیاند کە گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ موڵکی 16 ملیۆن ئیستەنبووڵییە و لەسەریانە زەمینەسازی بۆ کولتوور و هەستی هەموو چین و توێژەکان بکەن.

شانۆگەری “بێڕو” کە بڕیاربوو شەوی سێشەممە 13ی تشرینی یەکەم بە زمانی کوردی لە هۆڵی “شانۆگەرییەکانی شار” کە سەربە گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵە نمایش بکرێ، قەدەغە کرا. ئەگەر پێشکێشبکرایە دەبوو بە یەکەمین نمایشی شانۆگەری کوردی لە مێژووی 106 ساڵەی دامەزراندنی شانۆگەرییەکانی شار لە تورکیا.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە ناوچەی فیکرتەپە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی دایەوە کە ڕۆژنامەنوسەکان لێیان کردو وتی ئەوە پڕوپاگەندەی دەوڵەتە کە هەر شتێکیان لا پەسەند نەبێت پێی دەڵێن ئەوە تیرۆرستە لە کاتێکدا زۆرێک لە هاوڵاتی ئەم وڵاتە بە زمانی کوردی قسە دەکەن. حوکمەت لە هەر هەنگاوێکدا شکستی هێناوە لەوەی کە بتوانێت هەموو نەتەوەکان پێکەوە بژین بە بێ بنەما کار دەکات.

ئیمامئۆغڵو دەشڵێت، ” لە سەرەتای بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا شانۆکان و سینەماکان داخران، دەبوایە حوکمەت یارمەتیدەری ئەو کەسانە بێت کە چەنێکە بە هۆی کۆرۆناوە کاریان نەکردووە بەڵام پرۆپاگەندەکانی حوکمەت ئەوەیە کە ئەندامانی ڕێکخەری ئەو شانۆیە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆستی پەکەکەن، لە کاتێکدا ئەوە تەنها شانۆیەکە هەموو کەسێک بە تایبەت کوردەکانی ئیستەنبوڵ سەردانی دەکەن بەڵام حوکمەت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پروپاگەندەی بێ بنەما دەهێنێتەوە، هەموو کارێک دەبێت بە ژیرانە ئەنجام بدرێت. من زۆر ئازارم پێگەیشت بەو کارەی حوکمەت ئەنجامی دا”.

791 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانێکی تورکیا لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

سەرکان تومای تەمەن ٢٥ ساڵ لە ڕۆژی شەممە لە زیندانی کرکالێی جۆری ...