بەپەلە

ناپۆلی سزادرا

ئەمڕۆ دادگای وەرزشیی ئیتالیا بڕیار کۆتایی لەسەر چارەنووسی یارییەکەی یوڤێنتوس و ناپۆلی ئاشکراکرد کە لە گەڕی رابردووی خولی ئیتالیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەنجامنەدرا. یانەی یوڤێنتوس ئامادەی یاریەکە بوو بەڵام ناپۆلی لە ناو یاریگا ئامادە نەبوو.

دوای ئەوەی یانەی ناپۆلی ئامادەنەبوو گەشتی شاری تۆرینۆ بکات، لە بەرامبەردا یانەی یوڤێنتوس چوونە نێو یاریگەوە و چاوەڕێیانکرد تاوەکو کاتی یاسایی تێپەڕی ئینجا یاریگەیان چۆڵکرد. بەو هۆکارەش دادگا بڕیاری دا سزا بەسەر یانەی ناپۆلیدا بسەپێنێت. 1 خاڵی لە یانەی ناپۆلی شکاند و 3 خاڵی بۆ یانەی یوڤەنتوس هەژمار کرد.

بەپێی یاساکانی فیفا هەر تیپێک ئامادەی یارییەکەیان نەبێت، ئەوا بە ئەنجامی 3-0 بەدۆڕاو هەژماردەکرێت، لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆناشدا یاساکە بەم شێوەیەیە کە هەر تیپێک 13 یاریزانی ئامادەبێت بۆ یاریکردن جگە لە گۆڵپارێزەکانی، ئەوا دەبێت یاریبکەن و ئەگەر ئامادەنەبن، ئەوا هەر بە دۆڕاو هەژماردەکرێن.

 

کۆتا بڕیاری دادگا

لە سێیەم هەفتەی یاریەکانی سیریا ئەی خولی ئیتاڵی بەڕیوبەری گشتی خولەکەو دادگای ئیتاڵیا  بڕیاریدا 3 خاڵ بە یانەی یۆڤەنتوس بدات 1 خاڵ لە یانەی ناپۆلی بشکێنێت هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ناپۆلی لە ناو یاریگا ئامادە نەبووە، ناپۆلی لە هەفتەی سێهەمی خولی ئیتاڵیدا بڕیاروابو بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس یاری بکات.

بە پێی بڵاوکراوەکەی دەستەی بەڕێوبردنی خولی ئیتاڵیا سیریا ئەی کە لێکۆڵینەوەی بۆ یاریەکە ئەنجامدا بە هۆی ئەوەی کە یاریزانەکانی ناپۆلی لە ناو یاریگا ئامادە نەبوو بە دۆڕان بۆ یانەکە هەژمار کرا.

بە ئەنجامی 3-1 یۆڤەنتوس بوو بە براوە یاریەکە دوای ئەو هەواڵە یانەی ناپۆلی رایگەیاند بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە لە ناو یاریگا ئامادە بن.

لە دوای ئەو بڕیارە ڕاستەوخۆ ناپۆلی رایگەیاند کە یاریزانەکانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون هۆکاری ئامادە نەبوونیان بووە.

162 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیوەندی نێوان ڕوسیا و تورکیا لە سێبەری پێکدادانەکاندا

پەیوەندیەکانی نیوان ڕوسیا و تورکیا لە لایەن چەندی هۆکارەوە تاقی دەکرێتەوە وەک ...