بەپەلە

تورکیا ڕێگری لە فرۆکەی وەزیری دەرەوەی یۆنانکردووە کە ئاسمانی وڵاتەکەی بەکاربهێنێت

کەناڵی فەرمی وڵاتی یۆنان لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کرد کە ئەو فڕۆکەیەی کە دێندیاسی وەزیری دەرەوەی یۆنانی تێدا بووە ڕێگەی پێنەدراوە بە ئاسمانی تورکیادا بڕوا. تورکیا نیگەرانی خۆی دەربارەی ئەو هەواڵە دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵە ڕەنگدانەوەی ڕاستی نییە.

بەپێی هەواڵێک کە لە لایەن کەناڵی فەرمی وڵاتی یۆنانەوە بڵاو کراوەتەوە باس لەوە دەکات کە بەهۆی ئەوەی وڵاتی تورکیا ڕێگەی نەداوە بە فرینی فڕۆکەی تایبەتی نیکۆس دێندیاسی وەزیری دەرەوەی یۆنان فڕۆکەکەیان بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر ئاسمانی نێوان عێراق و تورکیا ماوەتەوە و وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی زانیاریەکان لەدوای ئەوەی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە هەواڵیداوە بە وڵاتی تورکیا بە سوتەمەنی تەواوی پێ نامێنێت ئینجا لە لایەن تورکیاوە ڕێگەی دراوە بۆ ئەوەی بەسەر ئاسمانی تورکیادا بفڕێت. دێندیاس لە شاری بەغدادەوە بە فڕۆکە بەرەوە ئەسینا بەڕێ کەوتبوو.

میدیاکانی یۆنان باس لەوە دەکەن کە تورکیا بە مەبەست ئەو گەشتەی وەزیری دەرەوەی یۆنانی دواخستووە بەڵام وڵاتی تورکیا باس لەوە دەکات کە بەهۆی کێشەی کەشوهەواوە ئەو گەشتەیان دواخستووە.

حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە پێش ئەوەی فڕۆکەی وەزیری دەرەوەی یۆنان دەست بکات بە گەشتەکەی لە بەغدادەوە ئێمە هەواڵمان پێدابوون دەربارەی هەبوونی کێشەی کەشو هەوا و هەروەها ئاگادارمان کردبوونەوە لە ئەگەری دواکەوتنی گەشتیەکەیان.

ئاکسۆی وتی لەدوای ئەوەی لە ١٤ی ئەم مانگە داواکاریەکان لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی یۆنان هات بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیا بۆ فڕۆکەی دێندیاسی وەزیری دەرەوەی یۆنان و ڕێگەی هاتنە ناو ئاسمانی تورکیامان بە وڵاتی یۆنان ڕاگەیاند.

لەم هەفتەیەدا دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە وڵاتی تورکیا کەشتی ئۆروچ ڕەیس دەنێرێتەوە بۆ دەریای ناوەڕاست بۆ گەڕان بەدوای گازی سروشتیدا لە دەریای ناوەڕاست و ئەوەش دووبارە سەرهەڵدانەوەی کێشەکانی نێوان یۆنان و تورکیای لێدەکەوێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت باس لە کەشتی ئۆروچ ڕەیسی تورکی ببێت بە باسی کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا.

904 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانێکی تورکیا لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

سەرکان تومای تەمەن ٢٥ ساڵ لە ڕۆژی شەممە لە زیندانی کرکالێی جۆری ...