بەپەلە
Coronavirus Vaccine. Medical injection syringe and vial on gray color background, Covid19 vaccination research concept. 3d illustration

کۆمپانیایەکی بواری دەرمان مژدەی خۆشی پێیە

کۆمپاناییای پفیزەری بەناوبانگ لە بواری دروستکردنی دەرمان لە وڵاتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەوڵەکان چڕ بوونەتەوە بۆ دروستکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها پێشبینی ئەوە دەکەن کە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست بێت لەدوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت هەوڵی دروستکردنی دەدەن.

ئالبێرت بۆورێلا بەرێوبەری کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە پێشهاتی ئەرێنی هەبووە لە دروستکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن کۆمپانیاکەیانەوە و هەروەها ڕایگەیاند کە پلانی ئەوەیان هەیە لە هەفتەی سێیەمی مانگی تشرینی دووەم  پلانێکی خێرا دابنێن بۆ بڵاو کردەوەی ڤاکسینەکە.

بەرێوبەری کۆمپانیای پفیزەری ئەمریکی ڕایگەیاند کە ئەو ڤاکسینە نەک بە تەنها لە لایەن ئیدارەی خواردن و دەرمانی ئەمریکیەوە تاقی دەکرێت بەڵکو لە لایەن دەستەیەک لە زانایانی نێودەوڵتیەوە تاقی دەکرێتەوە.

بەپێی قسەکانی بەرێوبەری کۆمپانیای پفیزەری بۆ دروستکردنی دەرمان لە وڵاتی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە سێ هەنگاو بوونی هەیە بۆ ئەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بکرێت و بە تەواوەتی ڤاکسینەکە بڵاو بکرێتەوە.

بۆرولا ڕایگەیاند کە یەکەمجار دەبێت ڤاکسینەکە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان تاقی بکرێنەوە و هەروەها دەبێت ڤاکسینەکە لە لایەن زۆربەیان کاریگەری ئەرێنی هەبۆربەیان کاریگەری ئەرێنی هەبێت. دەبێت هەوڵی ئەوە بدرێت کە بسەلمێندرێت کە ڤاکسیەنەک کاریگەری ئەرێنی دەبێت و مەترسی دروست ناکات و دەبێت لەسەر هەزاران کەس تاقی بکرێنەوە. لەدواییدا دەبێت کۆمپانیاکە هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی کە توانای ئەوەی هەیە ڤاکسینەکە بە کوالێتی گەورە دروست بکات و هەروەها هەوڵ بدات کە توانای ئەوەی هەبێت بە شێوازێکی زۆر بەردەست دەبێت.

کۆمپانیای پفیزەری لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا ڕایگەیاند کە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەوتنی باشی بە خۆیەوە بینیوە و هەروەها ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٣٠ هەزار کەسەوە بەرز کراوەتەوە بۆ ٤٤ هەزار کەس و ئەنجامی ئەرێنی هەبووە بۆ هەموویان.

سێ کۆمپانیای گەورەی بواری دروستکردنی دەرمانی ئەمریکی بە ناوەکانی مۆدێرنا و پفیزەر و بایۆنتێک و هەروەها لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوە مۆڵەتی ئەوەیان پێدراوە کە لە ٢٥ی تشرینی دووەم ڤاکسینەکە بڵاو بکەنەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا بڕی ١.٩٥ ملیار دۆلاری دابین کردووە بۆ کۆمپانیای بایۆنتێک بۆ ئەوەی بڕی ١٠٠ ملیۆن دانە لە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئەمریکا دروست بکەن.

276 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بێگومان سزا دەخرێتە سەر تورکیا

کلارک کوپەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی و سەربازی ...