بەپەلە

چاودێری مافی مرۆڤ: روسیا و سوریا لە ئیدلیب تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ڕوسیا و سوریا بۆ سەر شاری ئیدلیب تاوانی جەنگە و خەڵکێکی زۆر گیان لە دەست دەدەن.

ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەش دا کە تاوانەکانی ئەو دوو وڵاتە ئێستا قەیرانێکی مرۆیی لەو ناوچەیە دروست کردووە.

ئەو دەزگا جیهانیە لە ڕاپۆرتێکی ١٦٥ پەڕەییدا ئاماژە بەوە دەدا کە ڕووسیا و سوریا لە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینیەوە هێرشی سەربازی ئەنجام دەدەن ئەوەش وای کردووە خەڵکی مەدەنی ببنە قوربانی و خەڵکێکی زۆر ئەو ناوچانە جێبهڵن. ئەو ڕێکخراوە جیهانیە باسی ئەوەش دەکات کە ئەو هێرشانە بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە.

بە پێی ئامارە فەرمیەکان بێت هەتا ئێستا زیاتر لە ١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس ئەو شارەی جێهێشتووە و زیاتر لە هەزار کەس بە هۆی جەنگەوە لەو ناوچانە گیانیان لە دەستداوە.

ئەو ڕاپۆرتەی کە چاودێری مافی مرۆڤ بڵاوی کردۆتەوە بە ناوی “بە ئامانجگرتنی ژیانی مەدەنیەکان”، باسی هەموو ئەو کوشتارە دەکات کە کاتێک سوریا و ڕووسیا لە ئیدلیب ئەنجامیان داوە.

بە پێی داتاکان هەتا ئێستا ٤٦ بۆمبی گەورە لە نێو ئەو شارەدا تەقیوەتەوە لەبەر ئەوەی لە سەتەلایتە ئاسمانەکانەوە هەموو ئەو جەنگانە دەرکەوتووە کە لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە کراوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هێرشەکان بۆ سەر هەموو شوێنە گشتیەکان بووە لەوانە خەستەخانە، قوتابخانەکان، بازاڕە گشتیەکان ئەوانە تاوان بوون بەرامبەر مرۆڤایەتی ئەنجام درا.

بە پێی سەرۆکی دەزگاکە سوریا و ڕووسیا بۆ ماوەی ١١ مانگ بە بەردەوامی هێرشی کردۆتە سەر ئیدلیب هەموو ئەو هێرشانە وای کردووە کە خەڵکێکی زۆری مەدەنی گییان لە دەست بدەن.

سەرەڕای ئەو هەموو بەڵگانەی دەزگای چاودێری مرۆڤ ئاراستەی ڕووسیاو سوریای دەکات بەڵام بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە ڕەتی دەکەنەوە کە ئامانجیان خەڵکی مەدەنی بوبێت.

مۆسکۆو دیمەشق لەگەڵ ١١ بەرپسی باڵای سوپای ئەو دوو حیزبەدا تۆمەتباری سەرەکین بەوەی کە چەندەها خەڵکی مەدەنییان لە کاتی هێرشدا کوشتووە ئامانجیشیان جێگیرکردنی سەربازی هەردوو وڵات لەو دوو ناوچەدا.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تورکیا چەندین ناوچەی داوە بەدەستەوە وە شێڵتەری بۆ هەموو ئەو خەڵکە مەدەنیە ئامادە کردووە کە بۆ تورکیا ڕایانکردووە.

تورکیا بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتوەکان خواردن و پێداویستییان گەیاندۆتە هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کە لەو شارە دەرچوون.

559 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بێگومان سزا دەخرێتە سەر تورکیا

کلارک کوپەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی و سەربازی ...