بەپەلە

ئازەربایجان: ئەرمینیا بۆمبارانی شاری گانجای کرد و ١٢ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا

ئازەربایجان ڕایگەیاند کە وڵاتی ئەرمینیا بۆمابارنی شاری گانجای کردووە و بووتە هۆکاری ئەوەی ١٢ هاوڵاتی مەدەنی گیان لەدەستبدەن.

حیکمەت هاجیێڤ جێگری سەرۆکی ئازەربایجان لە ڕوونکردنەوەیەکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نوسی کە لە ڕۆژی هەینی وڵاتی ئەرمینیا هێرشی کردۆتە سەر وڵاتی ئازەربایجان و سەر شاری گانجا و بۆمبارانی ئەو شارەی کردووە.

جێگری سەرۆکی ئازەربایجان باسی لەوە کرد کە نزیکەی ٢٠ ماڵ زیانیان بەرکەوتووە لە بۆمبارانی وڵاتی ئەرمینیا لە شاری گانجا و هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە بریندا بوونی هەیە لە هاوڵاتی مەدەنی.

بارەگای داواکاری گشتی ئازەربایجان باسی لەوە کرد کە لە شاری گانجا نزیکەی ١٢ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و هەروەها زیاد لە ٤٠ کەس بەهۆی بۆردومانی ئەرمینیاوە بریندار بوون.

جێگری سەرۆکی ئازەربایجان باسی لەوە کرد کە بەهۆی بۆردومانی وڵاتی ئەرمینیاوە نزیکەی ٢٠ ماڵ لە شاری گانجا زیانیان بەرکەوتووە و هەروەها ژمارەیەک لە هاوڵاتی لە ژێر خانووی داڕووخای شاری گانجادا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵی دەرهێنانەوەیان دەدەن.

هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لە لایەن ئەرمینیاوە نەبووە دەربارەی ئەو هێرشە.

ئالیێڤی سەرۆکی ئازەربایجان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە ناوچەکانی کۆچائەحمەدلی و چیمەن و جوڤارلی و پیرهامێتی و موسابەیتی و ئیشکلی و دێدلی لە ژێر دەستی وڵای ئەرمینیا دەرهێنراون.

ئاڵێیڤ لە ڕوونکردنەوەکەدا باسی لەوە کرد کە وەڵامی هەموو هێرشێکی وڵاتی ئەرمینیا دەدەنەوە و هەروەها ڕایگەیاند کە وڵاتی ئەرمینیا وڵاتێکی هەژارە و لە لایەن وڵاتانی ترەوە بە شێوازێکی نایاسایی چەکی بۆ ڕەوانە دەکرێت.

سەربازەکانی ئازەربایجان چوونە ناو  گوندی فوزولیەوە کە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە لە ژێر دەستی ئەرمینیادایە.

فەرحان هاق وتەبێژی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەوان زۆر نیگەرانن دەربارەی کێشەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان و کاریگەری لەسەر هاوڵاتی مەدەنی. هەروەها ڕایگەیاند کە ئیدانەی هەموو گرژیە و ئاڵۆزیەکان دەکەن کە کاریگەری لەسەر هاوڵاتی مەدەنی دروست دەکات.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا باسی ئەوە کراوە کە ئەنتۆنیۆ گویتەرزی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان کردووە و نیگەرانی نەتەوە یەکگرتوەکانی لەبارەی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەربڕیوە.

1367 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بێگومان سزا دەخرێتە سەر تورکیا

کلارک کوپەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی و سەربازی ...