بەپەلە

ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئەمریکی دەیانەوێت مافی هاوڵاتیبوونی خۆیان هەڵوەشێننەوە

بەپێی ئەو داتایانەی کە لە دادگای فیدڕاڵی ئەمریکادا تۆمار کراوە باس لەوە دەکات کە نزیکەی ٥ هەزار و ٣١٣ کەس هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی مافی هاوڵاتیبوونی خۆیان هەڵبوەشێننەوە لە ڕێگەی دادگاوە کە ئەو ژمارەیە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٠ تۆمار کراوە.

داتاکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی ١٠ هەزار کەس مافی هاوڵاتیبوونی ئەمریکی خۆیان هەڵوەشێننەوە.

لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٣٧ هەزار کەس گرین کارد و پاسپۆرتی خۆیان هەڵوەشاندووەتەوە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٦، ٤٠٩ هاوڵاتی مافی هاوڵاتیبونی خۆیان لەدەستدا لە ئەمریکا.

شارەزاکان باس لەوە دەکەن کە هۆکاری سەرەکی ئەوەی هاوڵاتیان مافی هاوڵاتیبوونی ئەمریکی خۆیان هەڵدەوەشێننەوە دەگەڕێتەوە بۆ باج لە وڵاتی ئەمریکا.

وڵاتی ئەمریکا و وڵاتی ئیتریا یەکێکن لەو دوو وڵاتەی کە هەموو ساڵێک دۆکومێنتی باج بە هاوڵاتیانیان پڕ دەکەنەوە.

نزیکەی ٩ ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکا لە دەرەوەی ئەمریکادا دەژین.

ئەو کەسەی کە مافی هاوڵاتیبوونی خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە لە ئەمریکا دەبێت ٢ هەزار و ٣٥٠ دۆلار بدەن.

156 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بێگومان سزا دەخرێتە سەر تورکیا

کلارک کوپەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی و سەربازی ...