بەپەلە
LONDON, ENGLAND - MARCH 25: Prime Minister Boris Johnson leaves 10 Downing Street for PMQ's on March 25, 2020 in London, England. British parliament will be suspended tonight due to concerns about the spread of COVID-19. It had previously been scheduled to break for Easter on March 31; it will tentatively sit again on April 21. The Coronavirus (COVID-19) pandemic has spread to at least 182 countries, claiming over 18,000 lives and infecting hundreds of thousands more. (Photo by Peter Summers/Getty Images)

بۆریس جۆنسن: ئەگەر یەکێتی ئەوروپا سیاسەتەکانی نەگۆڕیت ڕێککەوتنی بازرگانی ئازاد واژۆ ناکەین

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕەخنەی توندی لە یەکێتی ئەوروپا گرت و دەڵێت ئەگەر وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەو ڕێکەوتنە واژۆ نەکەن پێش دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەوا سیاسەتەکانی خۆمان بەرامبەر یەکێتی ئەوروپا دەگۆڕین.

بۆریس جۆنسن بە ڕوونی ئاماژەی بەوە داوە کە هێشتا بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا واژۆیان لەسەر ڕێکەوتنی “بازرگانی ئازاد لە نێوان ئەوروپاو بەریتانیا” نەکردووە ئەوەش پێش کۆتایی ئەمساڵ دەبێت ئەنجام بدرێت.

جۆنسن دەڵێت دەبێت ئەوروپا پابەندی ئەو ڕێکەوتنە بێت و ئەو ڕێکەوتنە پێش دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجام بدرێت ئەگەر هەموو خاڵەکانی تێدا نەبێت ئەوە بەریتانیا واژۆی ناکات .

 

بەریتانیا چی لە یەکێتی ئەوروپا دەوێت؟

 

بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا وتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەبێت پابەندی ئەو ڕێکەوتنە بن کە پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ دەبێت واژۆ بکرێت، دوای برێکسیت بە هیچ شێوەیەک ئەو ڕێکەوتنە ئەنجام نادەن. ئەویش ئەوەیە بازرگانی لە نێوان ئەوروپا و بەریتانیا ئەنجام دەدرێت بە بونی هیچ باجێک بێت. وەک چۆن ڕێکەوتن هەیە لە نێوان کەنەدا و بەریتانیا.

جۆنسن دەڵێت، ” ئێمە بۆ ماوەی ٤٥ ساڵە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بازرگانی دەکەین و لە زۆر بواردا هاوبەشین، بەڵام ئێستا وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا پاشگەزبونەوەتە لەوەی کە ئەگەر بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیا بێتەوە بازرگانی ئازاد ئەنجام بدەن.

 

 

مێرکل: دەبێت یەکێتی ئەوروپا یەکدەنگ بێت و ڕێکبکەوێت.

لە کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی ٥ شەممە سەرۆکەکانی یەکێتی ئەوروپا هۆشداریان بە بەریتانیا دا کە دەبێت هە ندێک مەرج قبوڵ بکات و لەگەڵ یەکێتیەکە ڕێکبکەوێت وە ڕێکەوتنی ئەوروپاو بەریتانیا ٢-٣ هەفتەی دەوێت، مێرکل دەشڵێت بەریتانیا دەبێت هەوڵی جدی بدات بۆ ئەوەی بگات بە ڕێکەوتن.

یەکێتیەکە داوا لە بەریتانیا دەکەن کە بەردەوام بێت لە گفتوگۆ هەتا لەگەڵ ئەوروپا دەگەن بە دواین ڕێکەوتن.

ئەنگێلا مێرکل سەرۆکی ئەڵمانیا داوای لە سەرۆکەکانی ئەوروپاو بەریتانیا کرد کە گرژیەکان کەمبێتەوە هەوڵ بدەن بگەن بە دواین ڕێکەوتن بەریتانیا داوا دەکات ئەو ڕێکەوتنە پێش دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجام بدرێت.

105 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە شاری فلادیلفیا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

لە شاری فلادیلفیا لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارەوە لە دژی ...