بەپەلە

هاوسەرۆکی یەکێتی: ئاڵای کوردستان هێڵی سورە

هاوسەرۆكی یەكێتی لەبارەی سوتانی ئاڵای كوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە هاتە دەنگ و رایگەیاند، ئەگەر نیگەرانن لە كەسێك یان پارتێك رێگەپێدراو نین دەست بۆ پیرۆزیەكانی نەتەوەكەمان بەرن ئاڵای كوردستان هێڵی سورە.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی، لە پەیامێكیدا بەهۆی سوتانی ئاڵای كوردستان لەلایەن ژمارەیەك لە لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە رایگەیاند “زۆر نیگەرانین لە دەستبردن بۆ ئاڵای كوردستان كە بە خوێنی هەزاران رۆڵەی قارەمان پارێزراوە”.
دوای ئەوەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەیانی ئەمڕۆ هێرشیان كردە سەر لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و ئاڵای كوردستانیان سوتاند، هاوسەرۆكی یەكێتی لەو پەیامەیدا كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە دەشڵێت “ئەم ئاڵایە سمبولی پێكەوە ژیان و ئاشتی و ئاوەدانیە. هەرگروپ و تاقمێك ئەگەر نیگەرانن لە كەسێك یان پارتێك رێگەپێدراو نین دەست بۆ پیرۆزیەكانی نەتەوەكەمان بەرن ئاڵای كوردستان هێڵی سورە”. 
3073 جار بینراوە 285 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی کاراباغ دەدات

لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناوچەی کاراباغ ...