بەپەلە

پیاوێکی هیندی دوای ئەوەی کە وا دەزانن مردووە، زیاد لە ٢٤ کاتژمێر لە ناو فرێزەردا دەژی دواتر گیان لە دەستد دەدات

پیاوێک دوای ئەوەی کە پزیشکەکانی نەخۆشخانە وا دەزانن مردووە دەینێرنەوە ماڵەوە لە ماڵەوە لە ناو فرێزەرێکدا دایدەنێن لە کاتێکدا زیندووە دواتر بە لە سەرمادا گیان لە دەستدەدات، دواتر پۆلیس دێت و پشکنینی بۆ دەکات دەزانرێت کە ئەو پیاوە پێشتر نەمردووە بەڵکو لە ناو فریزەرەکادا رەق بۆتەوە و مردووە.

پیاوێکی تەمەن ٧٤ ساڵ بە ناوی کومار لە ناوچەی تامیل نادو لە هیندستان دوای ئەوەی کە وا دەزانرێت مردووە لە نەخۆشخانەوە ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێت و لە ماڵەوە دەخرێتە ناو تابوتێکی ساردەوە هەتا پۆلیسەکان دێن بۆ پشکنین، دوای ٢٤ کاتژمێر پۆلیس دێن بۆ پشکنینی لاشەکە لە دوای پشکنین دەزانرێت کە ئەو پیاوە لە ناو فرێزەرەکا مردووە نەک ئەوەی کە لە خەستەخانە مردبێت.

خێزانی کومار ئەو کەسەی کە گیانی لە دەستداوە بە پۆلیسیان راگەیاند کە خەستەخانە بەو خێزانەی وتووە کە کومار گیانی لە دەستداوە بیخەنە ناو تابوتێکی فرێزەر هەتا پۆلیس دواین ڕاپۆرتی خۆی لەسەر دەدات.

خوشکی کومار دەڵێت ئێمە لە نەخۆشخانەی سەلەمەوە پێمان ڕاگەیەندرا کە کومار بە هۆی نەخۆشی سیەکانەوە گیانی لە دەست داوە، بەڵام پێی نەوتین کە هێشتا زیندووە لە ژیاندا ماوە ئێمەش لەسەر وتەکانی دکتۆر کوماری برامان خستە ناو تابوتی فرێزەرەوە هەتا پۆلیسی پشکنین بێت. بەڵام دواتر پۆلیس پێی ڕاگەیاندین کە کومار لە ناو ئەو تابوتەدا لە سەمادا گیانی لە دەستداوە نەوەک بەوەی کە بە نەخۆشی سیەکان گیانی لە دەستدابێت.

کومار هاوڵاتیەکی هیندیە کە لەگەڵ خێزانەکەی ژیاوە خاوەنی دوو کوڕو کچێکە، بە وتەی خێزانەکەی ئەو زۆر دەمێکە نەخۆشی هەیە بە دەست نەخۆشیەوە دەیناڵاناد.

ئێستا پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەبەر ئەوەی کە کومار لە ناو نەخۆشخانە نەمردووە بەڵکو بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر لە ناو فرێزەرەکەدا ژیاوە دواتر گیانی لە دەستداوە.

880 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوە: ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستی ژیری (IQ) نزمدەکاتەوە

لە توێژینەوەیەک کە لە بەریتانیا ئەنجام دراوە دەستنیشان کراوە کە مێشکی ئەو ...