بەپەلە

لێدوانی پۆمپیۆ سەبارەت بە کردنەوەی شاری مەراش لە باکوری قوبرس

مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە کردنەوەی شاری مەراش لە باکوری قوبرس وتی: کردنەوەی ئەو شارە ئیدانە دەکەین و لەگەڵ بڕیاری کۆتایی نەتەوە یەکگرتوەکاندا دەبین.

مایک پۆمپیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند کە ئەوان بە جدی نیگەرانن لە کردنەوەی شاری ئەو شارە کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٦ ساڵە داخراوە.

مایک پۆمپیۆ دەشڵێت ئێمە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قوبرسدا لە گفتوگۆداین بڕیار وایە لە نزیکترین کاتدا سەبارەت بەو کێشەیە کۆببینەوە.

وتەبێژی ئیدارەی ئەمریکا مۆرگان ئۆرتاگەس گوتی، ” ئەمریکا بە تەواوی نیگەرانە لەو بڕیارەی کە قوبرس و تورکیا سەبارەت بە کردنەوەی ئەو شارە کردنەوەی ئەو شارە بە تەواوی لەگەڵ بڕیاری ٥٥٠ لەگەڵ بڕیاری ٧٨٩ ی نەتەوە یەکگرتوەکاندا یەک ناگرێتەوە. ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە کردنەوەی ئەو شارە کۆ دەبێتەوە دواین بڕیاری خۆی دەدات.

ئۆرتاگەس دەڵێت ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک نیگەرانە لە کردنەوەی ئەو شارە بە ڕووی هاوڵاتیاندا، ئەمریکا لە هەوڵدایە بۆ ڕێکەوتن لە نێوان قوبرس و نەتەوە یەکگرتوەکان.

مەراش شارێکە دەکەوێتە ناو ‌هێڵی سەوزی قوبرسی تورکیا کە لە ساڵی ١٩٧٤وە هەتا ئێستا لە لایەن نەتەوە یەکگتوەکانەوە داخراوە بە ڕووی هەموو کەسێکدا. بۆ ماوەی ٤٦ ساڵە خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆیان نییە بگەڕێنەوە ناو مەراش.

سەرۆک وەزیرانی قوبرس  ئیرسین تەتەر لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیپ ئەردۆخان  لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری ئەنقەرە بە فەرمی ڕایانگەیاند شاری مەراش بە ڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە. بە تایبەت هەندێک بەشی ئەو شارە کە پێشی دەڵێن “شاری تارمایی” لە ٨ی ئەم مانگەدا دەکرێتەوە.

150 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا سەرلەنوێ کەرەنتین دەستپێدەکاتەوە

حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا و ئیدارەی هەرێمەکان بە سەرپەرشتی ئەنگێلا مێرکڵ سەرۆک وەزیرانی ...