بەپەلە

ئابوری چین لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا %4.9 زیادی کردووە

ئیدارەی ئاماری چین ڕایگەیاند کە لە ٣ چارەکی ئەمساڵدا ئابوری وڵاتی چین بە بڕی لە سەدا ٤.٩ زیادی کردووە.

ئەو ئامارە بۆ مانگەکانی تەموزو ئاب و ئەیلول بووە، کە ئابوری بە بڕی لە سەدا ٤.٩ ئابوری ئەو وڵاتە بەرزبووەتەوە.

دوای ئەوەی کە چین لە مانگەکانی نیوەی ئەمساڵدا بە تەواوی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا زاڵ بوو لە مانگەکانی تەموزو ئابو ئەیلولدا بە تەواوی بەرەوپێشچونی بە خۆیەوە بینی وای کرد ئابوری ئەو وڵاتە دووبارە هەستێتەوە.

بە پێی داتا فەرمیەکانی ئیدارەی ئاماری چین لە ٩ مانگی ئەمساڵدا چین لە سەدا ٠.٧ ئابوری بەرزبۆتەوە.

ئابوری وڵاتی چین ئەمساڵ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماوەی ٦ مانگدا سەرەتادا لە سەدا ٦.٨ دابەزی دواتر لە دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکەدا ئابوری چین لە سەدا  ٣.٢ بەرز بۆوە.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە ناسراوە بە “COVID-19” لە شاری ووهان لە هەرێمی هوبەی سەری هەڵدا ئەمەش وایکرد کە زۆربەی وڵاتان دەرگای بازرگانی بەسەر وڵاتی چیندا دابخەن زیانێکی گەورەی ئابوری لە وڵاتی چین دا.

1239 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا سەبارەت بە قەرزەکانیان هۆشداری دەداتە تورکیا

دەیڤد ساتەرفێڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، هۆشداریدا سەبارەتە بە قەرزە دەرەکییەکانی تورکیا ...