بەپەلە

ئەکتەری بە ناوبانگ سان کۆنەری گیانی لە دەستدا

جاسۆن کۆنەری کوڕی سان کۆنەری لە دوای ئەوەی کە باوکی گیانی لە دەستدا بە فەرمی بە میدیاکانی ڕاگەیەیاند باوکم بە هۆی ئەوەی دەمێکە تەندروستی جێگیر نییە بەوهۆیەوە لە کاتی خەوتندا گیانی لە دەستدا.

ئەکتەری بەناوبانگ خەڵکی سکۆتلەندایە و لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا گیانی لە دەستدا.

دوێنێ کەناڵی بی بی سی بە فەرمی گیان لە دەستدانی ئەو ئەکتەرەی ڕاگەیاند.

کۆرنی لە کاتی خەودا لە ناوچەی باهامەس لە سکۆتلەندا گیانی لە دەستداوە.

جاسۆن کوڕی کۆرنی دەڵێت باوکم بە هۆی ئەوەی کە تەندروستی جێگیر نەبوو گیانی لە دەستداوە وە پێشتر کاری شۆفێری کردووە دایکیشی ئیشکەری ماڵان بووە.

کۆنەری لە ساڵی ١٩٣٠ دا لە ناوچەی فاوتەین بریج لە ئیدینبرا لە دایک بووە، دواتر هەر لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی بە کار کردووە لەو کاتەوە هەتا ئێستا کاری ئەکتەری کردووە.

کۆنەر بە ناوی جەیمز بۆند ئەکتەر ناوبانگی دەرکردووە.

ئەکتەری بە ناوبانگ بە فلیمی جەیمز بۆند ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد کە لەو فلیمەدا وەک بریکاری نهنێنی کاری دەکرد ئەو فلیمە لە ساڵی ١٩٦٢ هەتا ١٩٧١ بەردەوام بوو لەو نێوەندەدا ٥ فلیمی تەواوکەری یەکدی بەرهەم هێندرا.

زۆرێک لەو کەسانەی کە تەماشای ئەو فلیمەیان کردووە جەیمز بۆند کە کۆنەری ڕۆڵی تێدا دەبینی بە باشترین ئەکتەر وەسفی دەکەن.

سەرەرای ئەوەی کە کۆنەر بە فلیمی جەیمز بۆند بە ناوبانگ بوو کۆنەری چەندین خەڵاتی لە فلیمەکانی دیکەشدا بە دەستهێناوە.

سان کۆنەری لە چەندین فلیمی سەرکێشیدا بەژداری کردووە وەک ئیندیا جۆنەس لەگەڵ ڕۆک وە لە فلیمی ئیلیزابێز وەک پاسەوان” نایت” بەژداری کردووە.

کۆنەر بە درێژایی تەمەنی لە وڵاتی ئیسپانیا و باهاماس ژیاوە وە هەمیشە لە حەزی بە شاری سکۆتلەندا بووە، هەمیشە هەوڵی داوە سکۆتلەندا سەربەخۆ بێت لەگەڵ سەربەخۆیی سکۆتلەندایە بووە.

358 جار بینراوە 12 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

سیستەمێکی خاوێنکردنەوەی ئاو دۆزرایەوە کە 2 هەزار ساڵ لەمەوپێش بەکارهێنراوە

خەڵکی کۆنی مایا کە لە ناوەڕاستی ئەمریکادا دەژین سیستەمێکی پاکژی ئاوییان لەو ...