بەپەلە
Woman in the city. Person in a mask. Coronavirus theme.

80%ی ئەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن کەمی ڤیتامین دییان هەیە

لە کاتێکدا توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبونە، بەڵام زاناکان دەڵێن ئەو کەسانەی کە کەمی ڤیتامین دییان هەیە زوتر توشی ئەو ڤایرۆسە دەبن دواتر گیان لە دەست دەدەن.

بە پێی دواین زانیاریەکانی زاناکانی  بواری مێتاپۆلیزم لە  وڵاتی ئیسپانیا ڕآیگەیاند لە سەدا ٨٠ی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن ڤیتامین دییان کەمە و چارەسەر وەردەگرن.

ڤیتامین دی هۆرمۆنێکە کە لە لایەن گورچیلەکانەوە دروست دەکرێت کۆنتڕۆڵی کالیسیۆم لە خوێندا دەکات و سیسیتەمی بەرگری لەش زیاد دەکات. وە ئەگەر کەسێک ڤیتامین دی کەم بێت ئەوە تووشی چەندین نەخۆشی دەبێتەوە. بەڵام زاناکان دەڵێن کەمی ڤیتامین دی وا دەکات کە خڕۆکە سورەکان کە بەرگری لە لەش دەکەن کەم بێت بەو هۆیەوە نەخۆش زیاتر توشی نەخۆشی دەبێت.

جۆسە هێرناندز کە پزیشکە لە زانکۆی کانتابیریا لە ئیسپانیا دەڵێت ئەو کەسانەی کە زوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لە دەستدەدەن هەموویان ڤیتامن دییان کەمە، وە ڤیتامین دیش لە کەسە بەتەمەنەکاندا کەمترە. بۆیە دەبێت لە هەمو بنکە تەندروستیەکاندا ڤیتامین دین بە نەخۆشەکان بدرێت لەبەر ئەوەی هۆکاری مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر کەمتر دەکاتەوە، وە زۆربەی کات کەمی ڤیتامین دی وا دەکات کە هەست بە ئازار بکەیت لە ماسولکەکانتا بەرگری لەش بە شێوەیەکی بەرچاو نامێنێت.

لەو توێژینەوەیە کە نەخۆشخانەی مارسو دە ڤالیدیجیا ئەنجام دراوە هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیاوەکان لە ئافرەتەکان زووتر دەمرن ئەوەیە کە پیاوەکان ڤیتامین دییان لە ئافرەتەکان کەمترە وە لە زۆربەی نەخۆشەکاندا کە ڤیتامین دییان کەمە پرۆتینیشیان کەم دەبێتەوە ئەوەش هۆکارێکە کە گیان لە دەست دەدەن.

 

 

341 جار بینراوە 3 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پاشماوەی بەلەمێکی ڤایکینگەکان دۆزرایەوە کە پێیان وابووە دەیانباتە ژیانی دواتر

زاناکانی نەرویج بەلەمێکیان دۆزیوەتەوە بڕوایان وایە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ...