بەپەلە

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی داوای بەردەوامی هاوکارییەکان دەکات

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریدا سەبارەت بەوەی بە هۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زوو کۆتایی بهێندرێت بە هاوکاری و بەخشینانەی لە لایەن حکومەتەکانەوە دابین دەکرا.

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆرتێکی بۆ گرووپی جی ٢٠ بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند بە هۆی  بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو هاوکاری و یارمەتییە داراییانەی دابین دەکرا لە ئێستادا زۆربەی کۆتایی هاتووە یاخود لە کۆتایی ساڵدا بە تەواوی کۆتایی دێت.

گرووپی جی ٢٠ کە لە ٢٠ وڵاتی خاوەن ئابوورییەکی بەهێز پێکهاتوون، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تووشی کورتهێنانی بودجە ببن، بە هۆی ئەوەی ئەو وڵاتانە خەرجییەکی زۆریان کردووە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی تەندرووستییان و کەمکردنەوەی ئەو قەیرانانانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە درووست بوون.

 

1120 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات

ئانتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات لە ...