بەپەلە

سەرۆکی حکومەت سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی ، گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا دەست پێ کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەت، لەو گەشتە ئەوروپاییەدا ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەوروپادا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

1315 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فیفتی سەنت: 1 ملیۆن دۆلارم بۆ پێشنیارکرا بۆ پشتگیری ترامپ

فیفتی سەنت ڕاپەری بەناوبانگی ئەمریکی ڕایگەیاند، کە لە ماوەی هەڵبژاردندا 1 ملیۆن ...