بەپەلە

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تورکیا لە کەیسی رۆژنامەنوسانی جمهوریەت تاوانبار دەکات

لەدوای ڕاگەیاندنی حوکم لەسەر بەڕێوەبەر و نووسەرانی پێشووی ڕۆژنامەی جمهوریەت، (ECHR) حوکمی ئەوەیدا کە مافی داواکاران بۆ سەلامەتی و ئاسایش و ئازادی ڕادەربڕین پێشێل کراوە.

ئەمڕۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە دۆسیەی بەڕێوەبەر و نووسەرانی پێشووی ڕۆژنامەی جمهوریەت، کە بە “پروپاگەندەی ڕێکخراوی تیرۆریستی” دادگایی دەکرێن، بڕیاری خۆی ڕاگەیاند.

بڕیارەکە باس لەوە دەکات کە مافی داواکاران لە سەلامەتی و ئاسایش و ئازادی ڕادەربڕینیان پێشێل کراوە.

 دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە هیچ بەڵگەیەک نییە کە ڕۆژنامەکان و نووسەرەکانیان “پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی” بڵاو دەکەنەوە، بەو ئەنجامەش، کە فەرمانی دەستبەسەرکردنی کاتی دژ بە داواکاران کارێکی ڕەوا نییە و نایاسایی.

دادگاکە بڕیاریدا کە پێشێلکاری لە ماددەی 5ی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر مافی سەلامەتی و ئاسایش و مادەی 10 لەسەر ئازادی ڕادەربڕین هەیە.

بەپێی بڕیاری یەکدەنگی، ئەنقەرە بڕیاریدا بە مپێدانی 16 هەزار یۆرۆ بە هەریەک لە داواکاران.

ئەنقەرە ماوەی 3 مانگی هەیە بۆ ئەوەی ناڕەزاییەکی گونجاوی بەرامبەر ئەو بڕیارە هەبێت.

1108 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکارێکی باڵای ئەردۆغان دەستی لەکارکێشایەوە

بولێنت ئارنچ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە و راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ...