بەپەلە

لە کۆتاییدا ئەردۆغان پیرۆزبایی لە بایدن کرد

بە بۆنەی ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد.

ئەو پیرۆزباییە لە کاتێکدایە کە میدیاکانی ئەمریکا رۆژی 7ـی ئەم مانگە بڵاویانکردەوە کە جۆ بایدن بەسەر دۆناڵد ترەمپدا سەرکەوتووە و بووەتە سەرۆکی ئەو وڵاتە.

ئەردۆغان دوای پیرۆزبایی، لە پەیامەکەیدا بە بایدن دەڵێت، “پێداگریی خۆمان دووپاتدەکەینەوە لەوەی لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ ئیدارەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا لە نزیکەوە کاردەکەین. لەو باوەڕەدام هاوپەیمانی و هاوئاهەنگیی بەهێزی نێوان وڵاتەکانمان لە داهاتووشدا رۆڵی گرنگی لە ئاشتەوایی جیهاندا دەبێت.”

پێشتر پرسیاری دواکەوتنی پیرۆزبایی ئەردۆغان بۆ جۆ بایدن لە عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی کرا، چەلیک گوتی کە چاوەڕوانی بە فەرمی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی دووشەمە لە کۆنفراسنێکدا ئەردۆغان هیچ لێدوانێکی لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نەدا.

3105 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکارێکی باڵای ئەردۆغان دەستی لەکارکێشایەوە

بولێنت ئارنچ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە و راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ...