بەپەلە

ئەو وێنەیەی کە لە سۆشیال میدیا هەستی زۆر کەسی جوڵاند

وێنەی ئافرەتێک کە چووە سەردانی هاوسەرەکەی بکات کاردانەوەی زۆری لە سۆشیال میدیا لێکەوتەوە.

ئافرەتێک کە بۆ ماوەی 52 ساڵە هاوسەرگیری کردووە، بە هۆی ئەوەی کە هاوسەرەکەی نەخۆشی دڵی هەیە و نابێت کەس بیبینێت بە هۆی پەتاکەوە بەڵام خێزانەکەی لەمدیو پەرژینەکەوە گفتوگۆ لەگەڵ یەکدی دەکەن.

ئافرەتەکە ناوی ستارلاد نیلتە و خەڵکی بەریتانیایە سەیری دەیڤ ستارلادی هاوسەری دەکات بەهۆی کەرەنتین کردن بۆ ماوەی 8 مانگە نەیتوانیوە بیبینێت  ناتوانێت باوەشی پێدا بکات و ماچی بکات.

ستارلاد نیلتە کە تەمەنی 74 ساڵە هاتووە بۆ بینینی هاوسەرە تەمەن 79 ساڵەکەی کە نەخۆشی دڵی هەیە لە ئێستادا لە خانەی بەساڵا چووان چارەسەر دەکرێت. بە هۆی بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانێت بیبینێت.

وێنەی ئەو دوو کەپڵە کە بۆ ماوەی 52 ساڵە هاوسەرن هەرگیز لە یەکدی جیا نەبونەتەوە کاریگەری زۆری لەسەر خەڵک دروست کرد.

ماریندا کە کچی ئەو دوو ژنو مێردەیە دەڵێت: لەو کاتەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە ئێمە ناتوانین باوکمان ببین ژوورەکەی ئەو هیچ پەنجەرەیەکی لەسەر نییە بۆیە لە مانگی مارسەوە ئەوە یەکەم جارە ئەو ببینین.

ماریندا ئەو کەسەیە کە ئەو وێنەیەی خۆی لە هەژماری خۆی لە تویتەر داناوە دەڵێت ئەو وێنەیە هەر هەستی ئێمەی نەبزواند بەڵکو هەستی زۆرێک لە خەڵکی بزواند، ئەوە وێنەیەکی دایک و باوکمە کە وێنەیەکی سادەیە و خۆشەویستی ئەوان دەردەبڕێت.

لە مانگی مارسەوە بە هۆی بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا حوکمەتی بەریتانیا بڕیاریداوە قەدەخەی هاتوچۆ لە تەواوی ئەو وڵاتە ڕابگەیەندرێت.

637 جار بینراوە 3 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا: پارتی کۆمۆنیستی چینی کەلتور و زمان و ئایینی ئویگورەکان دەسڕێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پارتی کۆمۆنیستی چین بە سڕینەوەی کەلتور و زمان و ...