بەپەلە
Medic using thermometer gun on senior patient during check up for infection with coronavirus. Doctor wearing white coat and stethoscope in hospital office.

لە یۆنان زۆرترین ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا تۆمارکرا

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابروودا زۆرترین ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یۆنان تۆمار دەکرێت 71 هاوڵاتی بەو ڤایرۆسە گیانیان لە دەست داوە.

ئاژانسی نەتەوەیی تەندروستی یۆنان ئاماژەی بەوە داوە کە تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابروودا 1698 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون لەو ژمارەیەش 71 هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە.

لە مانگی مارسەوە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاوبۆتەوە، وە هەتا ئێستا ئەوەندە کەس لە ڕۆژێکدا لەو وڵاتە بەو ڤایرۆسە گیانی لە دەست نەداوە. لەو راپۆرتەدا هاتووە لە ئێستادا 392 تووشبوی کۆرۆنا تەندروستیان جێگیر نییە.

بە پێی داتاکانی ئاژانسەکە هەتا ئێستا 74 هەزار کەس لە یۆنان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە وە لەو ژمارەیەش 1106 کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لە دەست داوە.

بە هۆی زۆربونی کەیسەکانەوە حوکمەتی یۆنان بڕیاریداوە کە لە نێوان کاتژمێر 9ی شەو هەتا 5ی بەیانی کەرەنتین لەو وڵاتە ڕابگەیەندرێت.

1531 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆحانی: ئێران و ئەمریکا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتنی 2015

سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی دەڵێت لە دوای ئەوەی کە بایدن دەسەڵاتی ...