بەپەلە

یونسکۆ بەدوای تەلارسازدا دەگەڕێت بۆ بنیادنانەوەی مزگەوتی گەورەی موسڵ

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری زانست (یونسکۆ) پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی ئەو تەلارسازانە ڕێکخست کە لە ساڵی 2017دا دەستیان کردووە بە دروستکردنەوەی مزگەوتی گەورەی مێژوویی (مزگەوتی نوری) لە موسڵ.

ئەو ئەندازیارانەی کە بەشداری پێشبڕکێکە دەکەن لە ئەمڕۆوە تا 26ی ئازار پڕۆژەکانیان دەگەیەنینە ڕێکخراوی یونسکۆ.

مزگەوتی مێژوویی کە بە منارەیەکی بێسەروبەر بەناوبانگە لە نێوان ساڵەکانی 1172-73 دروستکراوە مزگەوتی گەورەی موسڵ لە 21ی حوزەیرانی 2017 لە کاتی شەڕی دژی داعش لە موسڵ خاپوور کرا.

عێراق ڕایگەیاند، کە مزگەوتەکە لەلایەن هێزەکانی داعشەوە تەقێنرایەوە و بۆ لەناوبردنی مزگەوتەکە بە ئەنقەست لە ڕێگەی بۆمبێکی چێندراوە، داعش بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بەرپرسی وێرانکاریەکە.

36 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ماکرۆن: تورکیا تا دێت زیاتر دەستوەردەداتە کاروباری ناوخۆی عێراق

ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق لەگەڵ زۆرێک ...