بەپەلە

تورکیا: هەندێک هاوڵاتی لە مزگەوت خۆیان کەرەنتین کردووە

لە شاری سامسۆنی تورکیا هەندێک خێزان بە هۆی ئەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون داوا لە هەموو کەس دەکەن نەیەن بۆ مزگەوت بە هۆی ئەوەی ئەو چەند خێزانە لە مزگەوت خۆیان کەرەتین کردووە.

ئەو خێزانانە لە بڵندگۆی مزگەوتەوە داوا لە خزم و کەسوکاریان دەکەن کە کەس سەردانیان نەکەن.

ئەو خێزانە لە دوای ئەوەی کە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دەدەن و پشکنینەکانیان ئەرێنی دەبێت دەڕۆنە مزگەوت و لەوێ داوا لە کەس دەکەن سەردانیان نەکات خۆیان کەرەنتین دەکەن.

وە زۆر کەسی تر بە هۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەکانیان خۆیان کەرەنتین کردووە و داوا لە کەسە نزیکەکانیان دەکەن کە کەس سەردانیان نەکات.

دکتۆر ئەمین دەمیر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کۆرۆنا دەڵێت: لە ئێستادا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لە زیادبونە من داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە توشی ڤایرۆسەکە دەبن هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن و لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، لە ئێستادا ئەوە باشترین چارەسەرە، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە داوا لە خەڵک بکەین لێکدوری بپارێزێت هەتا دەتوانن لە ماڵەکانیان بمێنەوە ماسک و دەستکێش بەکار بهێنن.

دکتۆر دەمیر باس لەوەش دەکات لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هاوڵاتیان زۆر خۆیان نەدەپاراست بەڵام دوای ئەوەی تێگەیشتن کە بابەتە جدییە خەڵکی خۆیان دەپاراست.

دکتۆر دەمیر باس لەوەش دەکات دەڵێت لە ئێستادا من ڕێگە نادەم هیچ کەسێک سەردانی ماڵەوە بکات وە زۆر کەسیش لە سەر دەرگای ماڵەکانیان بە پۆستەر نوسیویەتی کە هیچ کەسێک سەردانیان نەکات.

وە لە هەندێک ماڵدا بە پۆستەر نوسراوە ئەم ماڵە توشبوی کۆرۆنای لێیە تکایە دواتر سەردانمان بکە.

وە من داوا دەکەم هەر کەسێک کە وا هەست دەکات هەر نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی تێدایە ڕاستەوخۆ سەردانمان بکات بە زوترین کات.

1156 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکارێکی باڵای ئەردۆغان دەستی لەکارکێشایەوە

بولێنت ئارنچ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە و راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ...