بەپەلە

گەنجێکی چینی بۆ بەخێوکردنی پشیلەی وان روو لە تورکیا دەکات

گەنجێکی چینی بە ناوی سەن پینگ بەرەو شاری قەیسەری تورکیا دێت بۆ ئەوەی پشیلەی وان بەخێو بکات. ئەو گەنجە زیاتر لە 7 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت هەتا بتوانێت بگات بەو پشیلەیەو بەخێوی بکات.

ئەو گەنجە ناوی سەنە لە زانکۆی بەیجینگ لە بەشی مێژوو مامۆستایە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بە دوای ئەو پشیلەیە دەبینێت و دوای ئەوەی کە دەیدۆزێتەوە ڕاستەوخۆ لە چینەوە بە فڕۆکە بەرەو قەیسەری بەڕێ دەکەوێت.

لە دوای ئەوەی سەن ئەو پشیلەیە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە دەدۆزێتەوە لە لای کەسێک بە ناوی مەهمەت یاکور کە نازناوی نوح بابایە و لە شاری قەیسەری دەژیت، سەن بڕیار دەدات لە بەیجینەوە بە فرۆکە بەرەو ئیستانبوڵ گەشت بکات و دواتر بەرەو قەیسەری هەتا دەگاتە شوێنی مەبەست.

سەن دەڵێت ئەو جۆرە پشیلەیەم زۆر خۆشویستووە و گەشتێکی دورودرێژم لەبەر ئەو پشیلەیە ئەنجام داوە.

دوای ئەوەی کە ئەو پشیلەیە وەردەگرێت سەن دەڵێت زۆر خۆشحاڵم کە خاوەنی پشیلەیەکی ئاوام.

سەن دەڵێت ئەو پشیلەیە خاوەنی کارەکتەرێکی جیاوازە زۆر زیرەکەو هاوڕێیانەیە بە ڕای من پشیلەی وان ئەو جۆرە پشیلەیەیە کە زۆر زیرەکەو سیمبولی نێوان مرۆڤ و سروشتە.

سەن دەڵێت من زۆر دەمێکە بە دوای جۆرێک پشیلەی تایبەتەوەم من ئەو جۆرە پشیلەیەم تەنها لە لای نوح دۆزیەوە ئەوە پشیلەی تورکی ڕەسەنە و زۆر دەگمەنە من زۆر خۆشحاڵم کە ئەو هەموو ڕێگەیەم بڕیوە و گەشتم بە ئامانجەکەم، ئێستا کە کاتێک ڤیدیۆی خۆم ئەو پشیلەیە دەکەم زۆر خۆشحاڵم.

سەن دەشڵێت ئەو پشیلەیە بە نزیکەی چەند هەزار یۆری تێچووە هەتا پێی گەیشتووم.

2670 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکارێکی باڵای ئەردۆغان دەستی لەکارکێشایەوە

بولێنت ئارنچ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە و راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ...