بەپەلە

فیفتی سەنت: 1 ملیۆن دۆلارم بۆ پێشنیارکرا بۆ پشتگیری ترامپ

فیفتی سەنت ڕاپەری بەناوبانگی ئەمریکی ڕایگەیاند، کە لە ماوەی هەڵبژاردندا 1 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتگیری دۆناڵد ترامپ پێشکەش کراوە. پێشتر فیفتی سەنت لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاندبوو، کە لە هەڵبژاردنەکاندا پشتگیری ترامپی کردووە.

سەرەتا فیفتی سەنت هەزار دۆلاریان پێشکەش کردووە، بەڵام لە کاتێکدا بیر لەوە دەکەنەوە کە ئایا قبوڵی ناکات، ئەو ئۆفەرەیان بۆ 1 ملیۆن دۆلار بەرزکردەوە.

فیفتی سەنت وتی کە ئەو ئۆفەرەکەی لەبەر دەستدا بووە بەڵام بڕیاری ڕەتکردنەوەیدا، پێی وابوو واهەست دەکات لەلایەن ترامپەوە بەکار هاتووە.

ئەو ڕاپەرە بەناوبانگە وتی “ترەمپ بۆ دەنگی ڕەشپێشتەکان لەگەڵ هونەرمەندانی جیاواز کاری لەم جۆرەی کردووە بەڵام وتم ‘نا، من ئەمە ناکەم’ پاشان من نەمدەزانی چۆن لەو دۆخە بێمە دەرەوە”.

 

وتی ‘نامەوێت لەگەڵ بایدن بم بە بیست سەنت’

فیفتی سەنت لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێش هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە ئەو لەبەر پلانی باجی زۆر بایدنی نەویستووە پشتگیری بایدن بکات و وتی “بەڵێ نامەوێت ببم بە 20 سەنت ، لە سەدا 62 بیرۆکەیەکی زۆر زۆر خراپە”.

فیفتی سەنت کە هەروەها گرتەیەکی هەواڵی بڵاوکردووەتەوە کە باس لە پلانی بایدن دەکات کە دەتوانێت ڕێژەی باج بۆ ئەو کەسانەی کە لە نیویۆرک دەژین تا لەسەدا 62 هێناوە زیاد بکات.

 

هەروەها کاردی بی لە لیستەکەدا بوو

لە لایەکەی دیکەش لەم دواییانەدا ڕاپەر کاردی بی وەڵامی ئەو ڕەخنەگرانەی دایەوە کە تۆمەتباریان کردووە بەوەی کە لە هەڵمەتی سەرۆکایەتیدا قسەی بە جۆ بایدندا وتووە و بە “گەمژە” و “نەزان” ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدا بووە کە پارەیان بۆ پاڵپشتی ترامپ پێشکەش کراوە.

بەپێی ئەنجامی ناڕەسمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە ڕۆژی سێشەممە 3ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو، کاندیدی دێموکراتەکان بایدن براوە بوو. لە لایەکەی ترەوە ترامپ، سەرۆک کۆمار و کاندیدی کۆمارییەکانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ‘فێڵکردن’ لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە و براوەی ڕاستەقینە ئەو بووە.

http://www.samanyoluhaber.com/50-centtan-ilginc-itiraf-trumpi-desteklemem-icin-1-milyon-dolar-teklif-edildi-haberi/1358013/

 

2005 جار بینراوە 221 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ تەرمی فرسەت سۆفی دەگەڕێنرێتەوە هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی خوالێخۆشبوو د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بگەڕێندرێتەوە هەولێر دوێنێ ...