بەپەلە

بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە 250 هەزار ئەمریکی گیانیان لە دەستداوە

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا ڕوو لە زیادبونە بە جۆرێک لە هەندێك وڵاتی وەک ژاپۆن و سویسرا ژمارەی کەیسەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبون کردووە، تەنها لە ئەمریکا هەتا ئێستا 250هەزار کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لە دەستداوە و لە ویلایەتی نیوۆرکیش قوتابخانەکان دووبارە داخرانەوە.

لە کاتێکدا چەندین لایەن کۆمپانیا ڤاکسینی کۆرۆنایان ڕاگەیاندووە و قۆناخی سێهەمی ئەو ڤاکسینە سەرکەوتو بووە، بەڵام پەتاکە ڕۆژ بە ڕۆژ خێراتر بڵاو دەبێتەوە، ژمارەی قوربانیانیش ڕوو لە هەڵکشانە.

بە پێی داتاکانی زانکۆی جۆن هۆپکینس لە ئەمریکا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا 11 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە لەو ژمارەیەش 250 هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە.

پارێزگاری شاری نیویۆرک بیل دە بلاسۆ ڕایگەیاند 1800 قوتابخانە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت دابخرێت دووبارە باڕ و ڕێستۆرانتەکان دەبێت دابخرێن وە نابێت لە هیچ شوێنێک قەرەباڵخی دروست ببێت هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەک نابێت ساز بکرێت هەر کەس ئەو بڕیارە نوێیانەی پارێزگار جیبە جێ نەکات سزا دەدرێت.

تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 157 هەزار کەیسی نوێ لە ئەمریکا تۆمار کراوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: یەکێتی ئەوروپا ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی کەیسەکانی زیاد دەکات.

بە‌ڕێوه‌ری ناوچه‌ی ئه‌وروپا له‌ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات، ئه‌وروپا و ئه‌مریكا نزیکن لەوەی ببنە ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئەو بەرپرسە دەشڵێت، له‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا هەموو 17 چركه‌یه‌ك تووشبوویەکی کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌دات.

هانز كڵۆگی، بە‌ڕێوه‌ری ناوچه‌ی ئه‌وروپا له‌ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیی سازكرد و ئاماژه‌ی به‌وه ‌كرد لە سەدا 28ی كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، له‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپان

ئەو بەرپرسە لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕ له‌ فه‌ره‌نسا لە سەدا 90ی و له سویسرا به‌ته‌واوه‌تی پڕبوون.

هانز كڵۆگی راشیگه‌یاندووە ‌”له ‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه‌ لە سەدا 18 زیادیكردووه‌. هه‌فته‌ی رابردوو، زیاتر له‌ 29 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌وروپا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە کۆی 10 وڵاتی جیهان کە زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنایان تێدا دەستنیشانکراوە، چوار وڵاتیان لە کیشوەری ئەوروپان.

تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 22 هەزار توشبووی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا تۆمار کراوە.

لە هەموو جیهاندا نزیکەی 57 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ملیۆنێک و 361 هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 39 ملیۆن و نیویش لە تووشبووەکان چاکبوونەتەوە.

 

30 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆحانی: ئێران و ئەمریکا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتنی 2015

سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی دەڵێت لە دوای ئەوەی کە بایدن دەسەڵاتی ...