بەپەلە

ئەڵمانیا؛ پزیشکێک بە تۆمەتی کوشتنی تووشبویەکی کۆرۆنا دەستگیر دەکرێت

لە ناوچەی ئیسن لە ئەڵمانیا بە گومانی ئەوەی پزیشکێک لە بەشی چاودێری ورد دوو تووشبوی کۆرۆنا دەکوژێت دەستگیر دەکرێت، پزیشکەکە دەڵێت ئەو دوو تووشبووە بە هۆی ئەوەی کە ئازاری زۆریان بە هۆی کۆرۆنا دەچەشت منیش بە ناچاری هەناسەی دەستکردەکەم لێکردەوەو دەرمانم پێدان دواتر گیانیان لە دەستدا.

پۆلیسی ناوچەی ئیسن لە ئەڵمانیا بە میدیاکانی ڕاگەیەیاند بە هۆی ئەوەی کە ئەو پزیشکە دەرمانی داوە بەو  دوو نەخۆشە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی گیان لە دەست بدەن دەستگیر کراوە.

ئەو پزیشکە تەمەن 44 ساڵە باسی ڕووداوەکە دەکات و دەڵێت: ئەو دوو تووشبووە زۆر بە دەست کۆرۆناوە ئازاریان دەچەشت منیش لە بەشی چاودێری ورد بووم بە ناچاری بۆ ئەوەی لەو ئازارە ڕزگاریان بکەم هەناسە دەستکردەکەم لێکردوەوە دەرمانم پێدان هەتا گیانیان لە دەستدا.

ئەوو دوو نەخۆشە لە بەشی چاودێری ورد بوون تەمەنیان لە نێوان 47 ساڵ و 50 ساڵ بووە لە 13ی ئەم مانگە گیانیان لە دەستداوە.

ئەو پزیشە لە بەردەم دادگا دانی بە تاوەنەکەیدا ناو گوتی من تەنها مەبەستم ئەوە بووە ئەو دوو نەخۆشە لەو هەموو ئازارە ڕزگار بکەم کۆتایی بە ئازارەکانیان بهێنم .

86 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا: کوردێک دەکرێتە وەزیری ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بڕیاریدا نەدیم زەهاوی وەزیری دەوڵەت بکاتە وەزیری ...