بەپەلە

نەخۆشخانەکانی ئەمریکا پڕ بوون لە تووشبوانی کۆرۆنا

بە هۆی زۆربونی ژمارەی کەیسەکان لە ئەمریکا زۆرینەی نەخۆشخانەکان پڕ بوون و توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نەماوە.

بە پێی دواین داتاکانی ڕێکخراوی پڕۆژەی چاودێری ڤایرۆسی کۆرۆنا کە رێکخراوێکی سەربەخۆیە و چاودێری تووشوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەکات، ڕایگەیاند کە زۆرینەی نەخۆشخانەکانی ئەمریکا پڕبوون لە تووشبوی کۆرۆنا بە جۆرێک هەندێک ویلایەت زەنگی مەترسیدار لێدەدەن.

بە پێی داتای ئەو ڕێکخراوە تەنها لەم هەفتەیەدا لە سەدا 19.7 توشبووی کۆرۆنا بە بەراورد بە هەفتەکانی پێشوو زیادی کردووە زیاتر لە 74 هەزار نەخۆش تەنها لە ڕۆژی 5 شەممەدا لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.

بە پێی داتاکانی زانکۆی جۆن هۆپکینس تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا 187 هەزار کەیسی نوێ لەو وڵاتە تۆمار کراوە. وە تەنها لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە 2 هەزار کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لە دەستداوە.

دەکرێت ژمارەی قوربانیان لە یەک ڕۆژدا بگاتە 2 هەزار و 300 کەس.

بە پێی داتاکانی زانکۆی واشنگتۆن دەکرێت ژمارەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا بگاتە سەروو 2 هەزار و 300 کەس، ئەو زانکۆیە ئەوەش ئاشکرا دەکات لە کۆتایی مانگی مارسی ساڵی داهاتو  دەکرێت ژمارەی گیان لە دەستدان بەو ڤایرۆسە بگاتە 440 هەزار کەس وە لە خراپترین حاڵەتدا دەگاتە 471 هەزار گیان لە دەستدان لە یەک ڕۆژدا.

بە هۆی زۆربونی ژمارەی کەیسەکان زۆرێک لە ویلایەتەکان ڕێکاریەکانیان دژ بە کۆرۆنا زیاد کردوە وە هەندێک ویلایەت بڕیاری قەدەخەی هاتوچۆیان داوە.

لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کە زۆرترین گیان لە دەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کردووە حاکمی ئەو ویلایەتە گاڤین نەسەن بڕیاری قەدەخەی هاتوچۆی لە نێوان کاتژمێر 10 شەو هەتا 5ی بەیانی داوە.

وە ویلایەتی نیویۆرکیش حاکمی ویلایەتەکە بڕیاری داوە کە دەرگای قوتابخانەکان دابخات و قوتابخانەکان بە ئۆنلاین بەردەوام بن.

لە ویلایەتی داکۆتا تەنها 187 دانە قەرەوێڵەی بەتاڵی لێماوە.

لە ماوەی 7 ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی کەیسەکان لەو ویلایەتە ڕوو لە هەڵکشانە هەر بۆیە حاکمی ئەو ویلایەتە بڕیاری داوە هەتا 21 ڕۆژی تر قەدەخەی هاتوچۆ ڕابگەیەندرێت.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئەو ویلایەتە ئاماژەی بەوەداوە کە لە نەخۆشخانەکاندا تەنها 187 قەرەوێڵەی بەتاڵی تیا ماوە.

حاکمی ویلایەتی تەکساسیش ئاماژەی بەوەدا کە لە سەدا 90ی نەخۆشخانەکان پڕ بوون ژمارەی گیان لە دەستدان بە شێوەیەکی یەکجار زۆر زیادی کردووە نەخۆشخانەکان توانای وەرگرتنی نەخۆشی نەماوە.

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی بە فەرمی داوی لە ئیدارەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا کرد بۆ پێدانی مۆڵەت لەپێناو دابەشکردنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنادا کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای بایۆنتێکی ئەڵمانی بەرهەمی هێناوە.

 ئەو داواکارییە لە کاتێدکایە کە رۆژی پێنجشەممە 2020/11/19 فایزەر ئاشکرای کرد کە تائێستا 20 ملیۆن ژەمە ڤاکسینیان بەرهەمهێناوە و هێشتایش بەردەوامن لە بەرهەمهێنان و تا کۆتایی ئەمساڵ 50 ملیۆن ژەم لەو ڤاکسینە بەرهەم دەهێنن.

ئەلبێرت بورلا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فایزەر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوان چاوەڕێن ئەو ئیدارە فەرمییەی ئەمریکا گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵبکات و ئەگەر مۆڵەتەکەشیان پێبدرێت بە چەند کاژێرێک لە ناوخۆی ئەمریکادا زوو دەست بە دابەشکردنی ڤاکسین دەکەن.

 ئیدارەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کۆمپانیاکە داواکاریی وەرگرتنی مۆڵەتەکەی پێشکەش کردووە و ئێستا تاووتێی ئەوە دەکرێت کە بەکارهێنانی بەپەلەی ڤاکسینەکە تا چەند دەبێت هاوکار بۆ وەڵامدانەوەی خێرا لەپێناو پشتیوانی لە تەندروستیی گشتیی ئەمریکا.

بەڵام بۆ پێدانی ئەو مۆڵەتە پێویستە ئیدارەکە تەواوی داتاکانی تایبەت بەو ڤاکسینەی لەبەردەستدا بێت و پێداچوونەوە بە هەموویاندا بکات.

223 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا: کوردێک دەکرێتە وەزیری ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بڕیاریدا نەدیم زەهاوی وەزیری دەوڵەت بکاتە وەزیری ...