بەپەلە

دوای کوشتنی ڕەشپێستێک لەلایەن پۆلیسەوە لە بەرازیل خۆپیشاندان دەستپێدەکات

بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەرازیل، ڕۆژی 19ی تشرینی دووەم، دوو پاسەوانی ئاسایش لە کۆگایەکی بەقاڵی لە شاری پۆرتۆ ئەلیگری پایتەختی ویلایەتی ریۆ گراندێدێل سوور، لە سیلڤێرای تەمەن 40 ساڵیان داوە تا مردن.

وێنەکانی کوژرانی سیلڤێرا لەلایەن دوو پاسەوانی ئاسایشی سپییەوە ڕۆژێک پێش ڕۆژی هۆشیاری ڕەش کە لە 20ی تشرینی دووەم هەموو ساڵێک لە بەرازیل یادی دەکرێتەوە، لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە.

داوای دادپەروەری بۆ سیلڤێرا کرا لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی هۆشیاری ڕەش کە لە ناوچە جیاجیاکانی بەرازیل بەڕێوەچوو، ئەو ڕووداوە کە جۆرج فلۆیدی بەبیر هێنایەوە کە لە ئەنجامی توندوتیژی پۆلیس لە شاری مینێسۆتای ئەمریکا گیانی لە دەستدا.

گروپێکی بچووکی تاڵانکردنی بازاڕ دوای ئەو خۆپیشاندانەکان دەستی پێکرد کە لە ئێوارەدا لەساو پاولۆوە دەستیان پێکرد. ئەوەش بڵاوکرابووەوە، کە خۆپیشاندەران بەرهەمیان دابەشکردووە و بازاڕیان ئاگرتێبەرداوە و زیانی مادییان گەیاندووە.

هەروەها، هاتووە لقی هەمان زنجیرە بازاڕ لە شاری پۆرتۆ ئەلیگری کە سیلڤیرای تێدا کوژرا، پاش خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی هۆشیاریی ڕەش هێرش کرایە سەر و پۆلیس دەستی وەردایە ناو خۆپیشاندەرانەوە کە لە هەردوو شارەکە تاوانیان ئەنجامدا.

لە بەرازیلی ئەمریکای باشوور لە 20ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی هۆشیاری ڕەشپێستەکان لە ساڵی 1965 یاد دەکرێتەوە، بە هۆی مردنی زومبی دۆس پالمارێس سەرۆکی ئەو کۆیلەیانەی کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئازادی خۆیان ڕاگەیاند.

57 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا: کوردێک دەکرێتە وەزیری ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بڕیاریدا نەدیم زەهاوی وەزیری دەوڵەت بکاتە وەزیری ...