بەپەلە

کەسێک بە تۆمەتی خواردنی گۆشتی مرۆڤ دەستگیرکرا

پۆلیس دوای ئەوەی ئێسکی مرۆڤ لە ناوچەی دارستان لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا دۆزیەوە، بە گومانی توندوتیژی سێکسی و “خواردنی لەشی مرۆڤ” پیاوێکیان دەستبەسەر کرد.

پسپۆڕان بۆیان دەرکەوت کە ئێسکەکانی دۆزراونەتەوە هی پیاوێکی تەمەن 44 ساڵە کە دوو مانگ لەمەوبەر ونبووە.

بەپێی میدیاکانی ئەڵمانیا، سەگی گەڕان و ڕزگارکردن پۆلیسیان بردوتە ئەو بینایەی کە گومانلێکراوەکە لە بەرلین لێی دەژی گومانلێکراوەکە مامۆستایەکی بیرکارییە و تەمەنی 41 ساڵە.

پۆلیس لە ڕۆژی 8ی تشرینی دووەم ئێسکەکانی مرۆڤی لە شوێنێک دۆزییەوە بە ناوی بوخ لە باکووری بەرلین.

پۆلیس لە بەرلین قسەی بۆ ڕۆژنامەی دەیلی بی زی کرد و وتی، کە ئەو ئێسکانەی دۆزراونەتەوە بە تەواوی لە گۆشتەکە جیاکراونەتەوە، هەندێک نیشانەیش هەن کە ستیفان تی “قوربانی خواردن” بووە.

لە ناو ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژنامەکاندا بڵاو بووتەوە ئەوەیە کە گومانلێکراوی کوشتنەکە سەردانی چەند گروپێکی چات دەکات لەسەر هێڵ.

ستیفان تی قوربانی کوشتن ئەندازیاری کارەبا بووە و هەرگیز نەگەڕایەوە ئەو ماڵەی کە شەوی 5ی ئەیلول لێی بەجێی هێشتبوو. هاوڕێکانی راپۆرتیان داوە کە ستێفان تی دیار نیە.

میدیاکانی ئەڵمانیا باس لەوە دەکەن کە لەیەکچوون هەیە لە نێوان دۆسیەی ئارمین میویز کە لە ساڵی 2006دا زیندانی کراوە.

ئارمین میویس قوربانییەکەی لە گروپی چاتی ئۆنلاین ناسیبوو کە لەو کەسانەی کە حەزیان لە خواردنی گۆشت بوو.

میویسی تەمەن 44 ساڵ کە دووبارە شێوازی کوشتنەکەی دووبارە کردەوە لەبەردەم پۆلیسەکان، دەرکەوت قوربانییە 43 ساڵانەکەی بەپێی ئارەزووی سێکسی خۆی کوشتووە.

110 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات

ئانتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات لە ...