بەپەلە

ئیدارەی ئەمریکا بەکارهێنانی خێرای ڤاکسینە نوێیەکە هەڵدەسەنگێنێت

داوایەک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا کرا بۆ بەکارهێنانی لەناکاوی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیای دروستکردنی دەرمانی ئەمریکا (Pfizer) و (BioNTech)ی ئەڵمانییەوە پەرەی پێدراوە. ستیفن هان بەڕێوەبەری FDA ڕایگەیاند کە داواکاری بەپەلە بۆ بەکارهێنان بە خێرایی تاقی کراوەتەوە.

داوایەک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) کراوە بۆ ڕێگەدان بە بەکارهێنانی لەناکاوی ڤاکسینی کۆڤید-19 کە لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازی ئەمریکی (Pfizer) و کۆمپانیای (BioNTech) لە ئەڵمانیاوە دروست دەکرێت. بەرپرسانی FDA لە مانگی کانونی یەکەمدا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی کە ئایا ڕێ بە بەکارهێنانی لەناکاوی ڤاکسینی Pfizer / BioNTech بدەن.

ستیفان هان، بەڕێوەبەری FDA ڕایگەیاند، کە داواکارییەکەی بەخێرایی پشکنینی بۆ دەکرێت و وتی ناتوانین پێشبینی بکەین کە ئەم پێداچوونەوەیە چەند بخایەنێت. ڕۆیتەرز راپۆرتیداوە کە پانێڵی FDA لە 8-10 ی مانگی کانونی یەکەم کۆدەبێتەوه بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کوتانەکە.

لەم دواییانە ڕاگەیەنرا کە ڤاکسینی (Pfizer/BioNTech) ڕێژەی سەرکەوتنی لە سەدا 95 لە دوا قۆناغی تاقیکردنەوەکان بەدەست هێناوە. لە لێدوانەکەدا کە فایزەر باسی لێوە دەکات، هاتووە ‘کوتانەکە لە سەدا 95ی کاریگەری هەبوو لە ئەنجامی کۆتاییەکان’ ئەوەش هاتووە کە ڤاکسینەکە لەگەڵ تەمەن و داتای دیمۆگرافیدا یەک دەگرێتەوە و هیچ کاریگەریەکی لاوەکی بەرچاو بەدی نەکرابوو.

194 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات

ئانتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات لە ...