بەپەلە

سەرۆکانی یەکێتی ئەوروپا سزادانی تورکیا تاوتوێ دەکەن

تورکیا لە دەریای سپی ناوەڕاست و ئیجە لە چالاکییەکانی بەردەوامە. ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل، لە 10 بۆ 11ی کانوونی یەکەمی 2014 لەگەڵ سەکردەکانی ئەوروپا، باسی لە چالاکییەکانی گەڕان بە دوای گازی سروشتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

مێرکل وتی “گەڕانی گازی سروشتی تورکیا لە ئاوی ناکۆکی لەسەر، ڕێککەوتووین کە لە 10ی کانوونی یەکەم، لە لوتکەی داهاتووی یەکێتی ئەوروپادا باس لە پێشێل کاریەکانی وڵاتی تورکیا دەکرێت لە دەریای ناوەڕاست و هەروەها ئیجە. ئێمە تا ئەو کاتەش دوای پێشکەوتنەکان دەکەوین و بەو پێیە بڕیارێک دەردەکەین. لە ئێستادا ناتوانم هیچ شتێکی دیکە بڵێم، بەڵام دەتوانم بڵێم ڕووداوەکان وەک ئەوەی تا ئەمڕۆ هیوامان لێبوو پێش نەکەوتوون”.

نوێنەری باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا جۆزپ بۆرێل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی بچنە پەیوەندی لەگەڵ تورکیا ، لە لوتکەی سەرکردەکانی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا دەبێت بڕیارێک دەربکرێت، “گرنگە لە لەوە بگەین کە بۆچی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا بەرەو دوورکەوتنەوە چووە. داوای لێبوردن دەکەم کە ئەمە دەڵێم، بەڵام وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەو شێوەیە بیردەکەنەوە هەروەها پێویستە ئەو نزیکبوونەوەی تورکیا بگۆڕین کە بە ئارەزووی خۆمان بگەڕێنەوە بۆ ئەجێندای ئەرێنی ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاری لەسەر ئاراستەکە دەدەین بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو بڕوات. کات بەرەو کۆتایی ئەڕوا و تورکیا لە خاڵی وەرچەرخان نزیک دەبێتەوە لە پەیوەندیمان لەگەڵیدا”.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس دەڵێت “ئەگەر لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا لە مانگی کانونی دووەمدا بەردەوام بێت لە دژایەتیکردنی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، من چاوەڕێی هەڵسەنگاندن بۆ سزاکان دەکەم”.

 

‘پێویستە ئەوروپا و ئەمریکا پێکەوە کار بکەن’

لە فەرەنساش پێش سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆمار و ژان ئیڤ لو دریان سەرۆک وەزیر لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە.

تێبینییەکان لە لوتکەی داهاتووی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تورکیا دەبێتە بڕگەیەکی سەرەکی لە بەرنامەی کاردا. ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، پێش ئەوەی لوتکەکە بەڕێوەبچێ، سەردانی برۆکسلی کرد.

کاڵن بە جیا لەگەڵ ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا چارلس میشێل، مریەم ڤان دن هیوڤێڵ، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لیین سەرۆکی کابینەی حکومەت بجورێن سیبێرت و سکرتێری گشتی خزمەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، هێڵگە شمید، کۆبووەوە.

بەشی زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی باشکێنت دکتۆر سیزگین کۆڕاڵ باسی لە ئەگەری سزاکانی سەر تورکیا کرد لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە.

ئاماژە بە قەیرانێکی جدی و تاقیکردنەوەی تێپەڕبووی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا مێرکان وتی ئەم قەیرانە جیاوازە لە قەیرانەکانی پێشوو جیاوازترە مێرکان وتی “لە چوارچێوەی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەدا، ئێمە باس لە ماوەیەکی وا دەکەین کە سیاسەتی ناوخۆ و سیاسەتی دەرەوە تێکەڵ بەیەک بوون. پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا لە ژمارەیەک داینامیکی سیاسی ناوخۆییدا ڕەنگدەداتەوە”.

 

‘دەبێت کار لەسەر مۆدێلێکی نوێ بکرێت’

کۆڕاڵ وتی: “پێویستە تورکیا کار لەسەر مۆدێلێکی نوێ بکات بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا. لە ئەنجامدا، مۆدێلێک کە پەیوەندییەکان بەرەو ستانداردێکی دیاریکراو دەهێنێت، پێویستە دەرکەوێت، نەک خولانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ پەرەسەندنە خێراکان. بێ متمانەیی هاوبەش پەیوەندیەکان تێکدەدات بۆیە هەردوولا لەم پرۆسەیەدا چەند بەرپرسیارییەکی دیاریکراویان هەیە. مۆدێلی نوێ دەبێت لەسەر بنەمای چی بێت؟ چەمکێک هەیە پێی دەگوترێت تێکەڵکردنی جیاوازی لە ئەدەبدا. بەم پێیە وڵاتانی ئەندام و کاندید تا ڕادەی توانایان لەگەڵ سیاسەتی هاوبەشدا خۆیان دەگونجێنن و ڕەنگە تا ئەو ڕادەیە دوا بکەون کە ناتوانن خۆیانی پێ ڕابەرن.

ئەوەش بەسەر تورکیادا جێبەجێ دەکرێت بۆ نموونە تورکیا، ئەندامێکی تەواوی ئەندامانی یەکێتی گومرگی یەکێتی ئەوروپایە. پێویستە سەیری ئەوە بکەین کە لە تەنیشت ئەمەدا دەتوانرێت چ سیاسەتێکی تر زیاد بکرێت. پێویستە بابەتەکە لە مشتومڕەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قوبرس دەربهێنری ئەم هاوکاریانە دەتوانن لە ناوچە نەرمەکاندا جێبەجێ بن. دەکرێت هاوکاری لەسەر زانست- تەکنەلۆژیا، پرسی ژینگە یان تەندروستی پێشبکەوێت کاتێک تۆ بەها زیاد دەکەیت بۆ ئەوروپا لەم ناوچانەدا، وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دووبارە بیر دەکەنەوە پێش ئەوەی بڕیارێکی نەرێنی بدەن”.

1606 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات

ئانتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات لە ...