بەپەلە

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ: تووشبووانی کۆرۆنا 6 ساڵ بەرگری پەیدادەکەن

لە توێژینەوەیەک کە لەسەر 12 هەزار تووشبوو ئەنجامدراوە، زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلتەرا ڕایگەیاند کە زۆر پێناچێت ئەوانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covid – 19)یان هەبووە، لە ماوەی 6 مانگدا جارێکی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە.

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە لەگەڵ شەپۆلی دووەمی لە کاتێکدا ژمارەی تووشبووان لە جیهاندا لە 55 ملیۆن کەس زیاترە، زیاتر لە 1.4 ملیۆن کەس گیانیان لەدەست داوە.

لە کاتێکدا توێژینەوەکانی زانایان وا دەردەخەن کە ڤایرۆسەکە بە خێراییەکی تەواو بەردەوامە، یەکێک لە سەیرترینیان ئەوەیە کە ئایا ئەگەری گرتنی بۆ جاری دووەم هەیە.

زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلتەرا ڕایگەیاند کە ئەوانەی پێشتر توشی کۆرۆنا بوون پێناچێت لە ماوەی شەش مانگدا جارێکی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە.

زانکۆی ئۆکسفۆرد توێژینەوەی بەرگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ 12 هەزار پسپۆڕی تەندروستی ئەنجامدا.

لە ڕاپۆرتەکەدا کە لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە کە 12 هەزار کەس بۆ ماوەی 30 هەفتە لە ژێر تاقیکردنەوە بوون، تیمی توێژینەوەکە ڕایگەیاند کە ئەوان نزیکن لە دڵنیای لەوەی ئەو کەسانەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان گرتووە لە ماوەیەکی کورتخایەندا جارێکی دیکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرنەوە.

تیمی توێژینەوەکە ئەنجامی خۆیان بە مژدە هەڵسەنگاند و رایانگەیاند، ئەو کەسانەی لە کۆرونا چاک دەبنەوە بۆ ماوەی 6 ساڵ بەرگری پەیدادەکەن.

دەیڤد ئییر پرۆفیسۆری نەخۆشیە هەوکردنەکان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و کارکردن لەسەر توێژینەوەکە دەڵێت “لەو ماوە کورتەکەدا، بە لایەنی کەمەوە دەتوانین دڵنیا بینەوە کە زۆربەی ئەو کەسانەی کە کۆڤید-19یان هەیە دووبارە توش نابنەوە”.

153 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات

ئانتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات لە ...