بەپەلە

کۆبونەوەی لوتکەی G-20 بە ئۆنلاین دەستی پێکرد

سەرکردەکانی وڵاتانی گەورەی ئابووریی جیهان لە چوارچێوەی لووتکەی G20 ئەمڕۆ شەممە کۆدەبنەوە و لەنێوان خۆیاندا پرسی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کۆرۆنا تاوتوێدەکەن کە جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە و تاوەکو ئێستا نزیکەی ملیۆنێک و 380 هەزار تووشبووی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

بڕیار وایە ئەو کۆبونەوەیە لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە لە عەرەبستانی سعودی ئەنجام بدرێت هەموو وڵاتان بەژداری تێدا بکەن.

جگە لەو رێوشوێنانەی کە پێویستن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ڤایرۆسە، سەرکردەکانی وڵاتانی G20 لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە هەنگاوەکانی بووژانەوەی ئابووری لەدوای کۆرۆنا باس دەکەن.

سەرەکیترین بابەتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چۆنییەتی دابەشکردنی ئەو ڤاکسینانە دەبێت کە بەم دواییانە لەلایەن کۆمپانیاکانی دەرمانسازییەوە بە سەرکەوتوویی تاقیکراونەتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو وڵاتانەی کە توانای داراییان کەمەوە ناتوانن ڤاکسینەکان بكڕن.

بڕیارە لە کۆبوونەوکەی ئەمڕۆدا، یەکێتیی ئەوروپا پێشنیاز بکات کە وڵاتانی G20، چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکەن.

لەو ڤیدیۆ کۆنفرانسەدا شای سعودیە موحەمەد بن سەلمان لەگەڵ زۆربەی سەرکردەکانی جیهان گفتۆگۆ دەکات ئەمەش باشترین چانسە بۆ سعودیەو شا سەلمان.

چارڵز میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا رایدەگەیێنێت، وڵاتانی ئەوروپی بۆ ئامادەکارییەکانی دوای تێپەڕاندنی قەیرانی تەندروستیی کۆرۆنا داوای راگەیاندنی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دەکات.

یەکێکی دیکە لە بابەتەکانی ناو کۆبوونەوەی لووتکەی G20 پرسی گۆڕانکارییەکانی ناو رێکخراوی بازرگانی جیهانییە. ئێستا چاکسازییەکانی ناو رێکخراوی بازرگانیی جیهانی بەهۆی ناکۆکیی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئەو رێکخراوە، پەکی کەوتووە.

ئەندامانی دیکەی G20 هیوادارن دوای هاتنەسەرکاری ئیدارەی نوێی ئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر گرنگی بەو رێکخراوە بدات و پاڵپشتی بکات. ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە جیاتی بەهێزکردنی رۆڵی رێکخراوە جیهانییەکان، بەردەوام هەوڵی رێککەوتنی دوولایەنەی بازرگانی دەدات و رۆڵی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لەو نێوەندەدا لاوازکرد.

لەبارەی هەوڵەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا، ئەندامانی G20 هیواداران سەرکردایەتیی نوێ لە ئەمریکا گرنگی زیاتر بەو رێککەوتنە نێودەوڵەتییانە بدات کە پەیوەستن بۆ پاراستنی ژینگە.

دوای وڵاتانی ئەوروپی، تاوەکو ئێستا وڵاتانی دیکەی ئەندام لە G20 وەک ژاپۆن، کۆریای باشوور، چین و ئەفریقای باشوور رایانگەیاندووە، تاوەکو 2050 پلانی خۆیان بۆ نەناردنی هیچ بڕە گازێکی زیانبەخش لەوانەش دوانە ئۆکسیدی کاربۆن جێبەجێدەکەن.

لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا، ئیدارەی ئەمریکا پاشەکشەی لە رێککەوتنی پاریس کرد کە تایبەتە بە رێکخستنی هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە تێکچوونی زیاتری ژینگە. چاوەڕوان دەکرێت، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراو، بگەڕێتەوە بۆ ناو رێککەوتنی پاریس.

ئۆرسۆلا ڤان دێرلاین، سەرۆکی کۆمۆسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، چاوەڕوان دەکەین ئیدارەی نوێی ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ژینگەیی پاریس.

یەکێتیی ئەوروپا لەو بارەیەوە جەختی لەوەکردووەتەوە کە کەرتی تایبەت پێویستی بە پاڵپشتییەکی گەورەی داراییە بۆ ئەوەی بە ئاراستەی پاراستنی ژینگە بجووڵێتەوە.

ئەردۆغان و شا سەلمان یەکر دەبینن.

پێش کۆبونەوەی G20  ئەردۆغان و شا سەلمان پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجام داوە بڕیار وایە دووبارە لە سعودیە کۆببنەوە، بە پێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی تورکیا و سعودیە بڕیاریان داوا کە وا پەیوەندیەکانیان بەرەو قۆناخێکی باشتر ببەن. بە پێی زانیاریەکان بڕیار وایە ئەردۆغان و شا سەلمان باسی کوشتنی جەمال قاشقچی کە لە ساڵی 2018 دا لە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ کوژرا گرژی نێوان سعودیەو تورکیای زۆر زیاتر کرد.

یەکێکی دیکە لە ئەجێنداکانی کۆبونەوەی G20 باس کردنی مافەکانی مرۆڤە.

سعودیەو وڵاتانی ئەندام باسی مافەکانی مرۆڤ دەکەن کە لە چەندین وڵاتدا پێشێلکاری بەرامبەر دەکرێت. بە تایبەت کوشتنی جەمال قاشقچی و ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە زۆرینەی وڵاتاندا ئەنجام دەدرێت و دواتر چالاکوانەکان دەستگیر دەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێن.

40 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا: کوردێک دەکرێتە وەزیری ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بڕیاریدا نەدیم زەهاوی وەزیری دەوڵەت بکاتە وەزیری ...