له هێرشێكی تیرۆریستانی داعشدا له قه‌زای بێجیی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین، 3 كه‌س كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی لە بەیاننامەیدا رایگەیاند، له هێرشێكی داعشدا له گوندی “زاویه مسحهك”ی سه‌ر به قه‌زای بێجی له سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، 3 كه‌س كوژران، یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقیدا ئاماژە به‌وه‌شدراوه، كە بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی ھاوڵاتیاندا تەقیوەتەوە و ھێزە ئەمنیەكان بە ھانای ئەو ھاووڵاتییانەوە چوونە، دواتریش چه‌كدارانی داعش بۆسه‌یان داناوه و ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه 3 كه‌س كوژراون، و 5ی دیكه‌ش برینداربوون.