بەپەلە

فەرماندەیەکی سەربازیی یەکێتی کۆچی دوایی کرد

لیوا مەحمود محەمەد مارف، فەرماندەی لیوای سکرتاریەتی سکرتێری گشتی دوێنێ کۆچی دوایی کرد.

 

لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا پرسەی خۆی بەم جۆرە راگەیاند:

 

بەبۆنەی کۆچی دوایی لیوا مەحمود محەمەد مارف ناسراو بە مەحمود بێسەری پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی لیوای سکرتاریەتی سکرتێری گشتی پرسەو ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین. کاک مەحمود بێسەری، پێشمەرگە و فەرماندەیەکی بەدسپلینی سەربازی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو. لە بەرامبەر ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکدا پێیسپێردرابێت، دڵسۆزانەو لێبڕاوانە ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێکردووە، و لەتەمەنی لێپرسراوێتیشی وەک فەرماندەی لیوای سکرتاریەتی سکرتێری گشتی، فەرماندەیەکی دڵسۆزو بەئەمەک و سەرڕاستبوو. کەنمونەی فەرماندەو پێشمەرگەو لێپرسراوبوو. بۆیە لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەھا، جێی نیگەرانی و خەمی قوڵمانەو، وەک سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆمان بەشداری خەم و پەژارەی کەسوکارو خزمانی بێسەری دەزانین و رۆحی پێشمەرگە و فەرماندەی نەمری ھەمیشە لەیادمان کاک مەحمود بێسەری -ش شاد.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
506 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/1/7 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ...