بەپەلە

ڕیاڵ مەدرید سەرەڕای کۆرۆنا وەرزی رابردووی بە قازانجەوە بەڕێکرد

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند، وەرزی 2019-2020ی بە قازانجی 313 هەزار یۆرۆوە داخستووە، بەپێی سەرچاوەکان یانەی ڕیاڵ مەدرید 533 ملیۆن یۆرۆی هەبوو لە 30ی حوزەیرانی 2020دا و هەروەها خاوەنی 125 ملیۆن یۆرۆی حازرە.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند، وەرزی 2019-2020ی 313 هەزار یۆرۆ قازانجی کردووە ئەمە لە کاتێکدایە زۆربەی جیهان لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زیانی بەرکەوتووە.

لێدوانی نووسراوی یانەکە ڕایگەیاند قازانجێکی 313 هەزار یۆرۆییان کردووە، سەرەڕای دابەزینی 13 لەسەدی داهاتی یانەکان (106 ملیۆن یۆرۆ کەمتر) لەچاو ساڵی پێشوو بەهۆی بڵاوبونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆڤید – 19.

مەدرید ڕایگەیاند، داهاتی 617 ملیۆن یۆرۆی لە بودجەی وەرزی 2020-2021 دا دەرکردووە، کە بەهۆی کاریگەریی کۆڤید-19 لە چاو وەرزی پێشووەوە نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆی کەمکردووە.

ڕیاڵ مەدرید لە ماوەی 40 ساڵدا و پێش ئەم وەرزە بۆ یەکەمجار لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا هیچ یاریزانێکی نەگواستۆتەوە.

جگە لەوەش لەڕووی کارمەند و یاریزانان و ستافی تەکنیکی لەیانەکانی تۆپی پێ و باسکە لە ڕیاڵ مەدرید و ڕاهێنەر و بەڕێوەبەرە پلەبەرزەکانیان لە بەشە جیاجیاکانی یانەکە خۆبەخشانە ڕازیبوون بە کەمکردنەوەی دەرماڵە و کرێی ئەمساڵیان بەڕێژەی 10 لەسەد.

لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە ئەگەر پێوانەکانی covid-19 بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی تا کۆتایی خولەکە، کەمکردنەوەی مووچو لە سەدا 20 دەبێت.

612 جار بینراوە 3 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکەوتنێک بۆ سەرلەنوێ بنیادنانەوەی ناوچەی کاراباغ

دوای جەنگی کاراباغ لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کە ماوەی 6 هەفتەی ...