بەپەلە

ئەمریکا بڕی 600 دۆلار بە هەر هاوڵاتیەکی دەدات

لە ئەمریکا پارتی کۆماریەکان و دیموکراتەکان ڕێکەوتن لەسەر پاکیجێکی 900 ملیار دۆلاری بۆ هاوکاری کردنی هەموو هاوڵاتیانی ئەمریکا و هەر تاکێک بڕی 600 دۆلاری بەردەکەوێت ئەوەش گەورەترین پاکێجە کە ئەمریکا هاوکاری هاوڵاتیانی دەکات.

کۆماری و دیموکراتەکانی ئەمریکا دوای چەندین مانگ دانوستاندن و مشتومڕی تووند، دواجار شەوی رابردوو گەیشتنە رێککەوتن لەسەر پێشکەشکردنی بڕی 900 ملیار دۆلار هاندانی ئابووری بە ملیۆنەها هاووڵاتیی ئەمریکی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زەرەرمەند بوون.

هاندانە نوێیەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەیان خاڵی هاوکاری لەخۆدەگرن ؛وەک هاوکاریی لۆجستیکی بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکان، پێدانی 300 دۆلار هەفتانە بەو کەسانەی کە بێکاردەبن.

لە مانگی مارسدا ئەمریکا بڕیاریدا بڕی 2.3 تریلۆن دۆلاری وەک هاندانێک بدات بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی وە ئەمە دووەم جارە کە ئەمریکا گەورەترین پاکێجین هاوکاری ڕادەگەیەنێت.

بە پێی داتاکان هەتا ئێستا 317 هەزار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

میچ ماککۆنێل، سەرۆککۆمارییەکان لە کۆنگریسی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ دیموکراتەکان رێککەوتوون لەسەر پێشکەشکردنی 900 ملیار دۆلار هاوکاریی دارایی بە ئەمریکییەکان کە ماوەیەکە بێ پشت و پەنا ماونەتەوە.

هەر یەکە لە جاک شومەر، سەرۆکی دیموکراتەکان و نانسی پیلۆسی، سەرۆکی کۆنگریس پشتڕاستیان کردەوە کە لەگەڵ دیموکراتەکان رێککەوتوون.

پاکێجی نوێی هاندانی ئابووری چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت و پاشان رەوانەی ئەنجوومەنی پیران دەکرێت بۆ ئەوەی لەوێش پەسەندبکرێت.

دوای واژۆکردنی پرۆژەیاسای هاندانی نوێی ئابووری لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، پرۆژەیاساکە کاری پێدەکرێت.

هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی ئابوری زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریکای پەک خستووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو پاکێجە دەدات، جگە لەوەش ڤاکسین و خواردەمەنی بەسەر زۆرینەی هاوڵاتیاندا دابەش دەکات.

 

5209 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکەوتنێک بۆ سەرلەنوێ بنیادنانەوەی ناوچەی کاراباغ

دوای جەنگی کاراباغ لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کە ماوەی 6 هەفتەی ...