بەپەلە

ئۆلۆمپیاتی تۆکیۆ بۆ هاوینی ساڵی 2021 دواخرا

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن  یوشیهیدا سوگا ڕایگەیاند کە ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆ کە بڕیار درابوو هاوینی ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت بۆ هاوینی ساڵی 2021 دواخرا.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەو وڵاتە ڕوو لە هەڵکشانە حاکمی چەند شارێکیش هۆشداری دەدەن.

بە پێی بڕیاری سەرۆک وەزیران ئۆڵۆمپیاتەکە لە مانگی تەموزی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

بە پێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن لە مانگی مارسەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو بڵاوبۆتەوە. وە لەم چەند مانگەی دوایدا بە پێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕۆژانە زیاتر لە 1000 حاڵەتی نوێ لەو وڵاتە تۆمار دەکرێت.

لە لایەکی ترەوە سەرۆک وەزیران سوگا گوتی: هاوینی ئەمساڵ ئۆلۆمپیاتی تۆکیۆ بەڕێوە دەچێت.

تۆماس باک سەرۆکی ئۆڵۆمپیاتە نێودەوڵەتیەکان لە مانگی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: دڵنیاین کە ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆ بەڕێوە دەچێت بە بێ بونی تەماشەکەران.

 

حاکمی تۆکیۆ هۆشداری دەدات

ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بۆ یەکەم جار لە وڵاتی بەریتانیا دەرکەوت و دواتر چەند حاڵەتێکی کۆرۆنای گۆڕاو لە ژاپۆنیش تۆمار کرا.

حاکمی تۆکیۆ هۆشداری دەدات لە زۆربونی کەیسەکانی کۆرۆنای گۆڕدراو و دەڵێت لە نزیکترین کاتدا ژمارەی کەیسەکان “دەتەقنەوە” بە جۆرێک لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.

بە پێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە شاری تۆکیۆ 1337 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

بە پێی دواین داتاکانی زانکۆی جۆهن هۆپکینس هەتا ئێستا 239 هەزار حاڵەت لە وڵاتی ژاپۆن تۆمار کراوەو لەو ژمارەیەش 3 هەزار توشبوو گیانیان لە دەستداوە.

تێچووی ئۆلۆمپیاتی تۆکیۆ 2.8 ملیار دۆلارە ئەوەش هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە دەبێت ئەم هاوینە هەموو ڕێکاریەکانی خۆپارێزی ئەنجام بدرێت.

بە پێی زانیاریەکان لەوانەیە ئەم ئۆڵۆمپیاتە گرانترین ئۆڵۆمپیات بێت لە مێژودا.

بە پێی ڕاپرسیەکی ئێن ئێه کەی زۆرینەی خەڵکی ژاپۆن دژی ئەوەی کە ئۆلۆمپیاتەکان ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

بە پێی ئەو ڕاپرسیەی کە ئەنجام دراوە زۆینەی هاوڵاتیانی ژاپۆن داوا دەکەن ئەو ئۆلۆمپیاتە دوا بخرێت یاخود بە تەواوی نەکرێت.

11 هەزار وەرزشوان لە 200 وڵاتی جیاوازەوە بەژداری لەو ئۆڵۆمپیاتەدا دەکەن.

3455 جار بینراوە 314 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوە: دانیمارکی و چینیەکان تامی برۆکۆلی و چوکلێت بە جیاوازی هەست پێدەکەن

دوو توێژینەوەی ئەم دواییە کە لە زانکۆی کۆپنهاگن ئەنجام دران دەریدەخەن کە ...