بەپەلە

بەهۆی نوسینی کۆمێنێنتێک بۆ ئەردۆغان رۆژنامەنوسێک لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت

ڕۆژنامەنوس جێم بەختیار لەسەر تویتەر ڕەخنەی گەورەی لێگیرا، کە گوایە “سوکایەتی بە سەرۆک کۆمار” دەکات، بەهۆی ئەوەی لە کۆمێنت نوسیویەتی “یاڤ هی هی” کە بەمانای “بێ ئەرزشکردنی وتەی کەسێک” دێت لەسەر لێدوانێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە ئەردۆغان لە پۆستەکەیدا وتبووی “من ڕووی دەمم لە هەموو جیهان دەکەم، کە هەرگیز ڕێگە بە دامەزراندنی دەوڵەت لە باکوری سوریا لە باشوری تورکیا نادەین، بەبێ گوێدانە باجەکەی”.

بەختیار وتی “3 وشە کە هیچ قسەی خراپی تێدا نییە لە هەر چ لایەنێکەوە سیری بکەن، بەڵام وەک بەڵگەی تۆمەت دەنووسرێت”.

تۆمەتبارکردنی رۆژنامەنووس جێم بەختیار لەلایەن داواکاری گشتی باندرما، ئەو لێدوانەی بەختیار بە تاوان دەناسێنێ کە دەڵێت “50 هەزار واژۆ بۆ دادگاییکردنی ئەردۆغان پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت” هەروەها بەختیار لە ژێر وێنەدا لە تویتەردا دەڵێت “ئەردۆغان لەوانەیە لە جنێڤ دادگایی بکرێت “.

بەختیار، وتیشی “نزیک بە 200 هەزار هاوڵاتی بە تۆمەتی بێمانای هاوشێوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە” و وتیشی ” فشار لەسەر ئێمەی ڕۆژنامەنووسان هەیە، هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی کە لە چاوپێکەوتنێکی ئاسایی شەقامدا بۆچوونی خۆیان دەربڕی، کە بەهۆی کێشەی ئابورییەوە قسەیان کردووە، بە خێرایی دەستبەسەر دەکرێن”.

265 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگری فەرەنسا: تورکیا خۆی وەک هاوپەیمانی ناتۆ نیشان نادات

فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا دەڵێت کە لە ساڵی ڕابردووەوە پەیتا پەیتا ...