بەپەلە

بەتەمەنترین کەسی جیهان یادی لەدایکبوونی دەکاتەوە

‘کەن تاناکا’ کە بەتەمەنترین کەسی جیهانە، لە خانەی بەساڵاچوان یادی 118 ساڵەی لەدایکبوونی خۆی کردەوە.

تاناکای ژاپۆنی کە کێکەکەی لە خانەی بەساڵاچوان قاشکرد، وتی کە ئەو زۆر حەزی لە ژیان هەیە و هوای ئەوەی هەیە بگاتە 120 ساڵ.

کەن تاناکای ژاپۆنی، بەتەمەنترین کەسی جیهانە بەپێی کتێبی ڕیکۆردەکانی جیهانی گینیس، یادی 118 ساڵەی لەدایکبوونی خۆی کردەوە. کەن تاناکا، ژنێکی ژاپۆنییە و لە 2ی کانوونی دووەمی 1903 لە دایکبووە، لە فوکووکای ژاپۆن دەژی و نازناوی بەتەمەنترین کەسی جیهانی هەیە، 118هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی خۆی پیرۆز کرد.

1222 جار بینراوە 24 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فاشیۆن دیزاینەری فەرەنسی پیری کاردن گیانی لە دەستدا

بە پێی زانیاریەکانی ئەی ئێف پی لە لایەن خزمەکانی کاردنەوە ڕاگەیەندراوە فاشیۆن ...