بەپەلە

وەزیری بەرگری فەرەنسا: تورکیا خۆی وەک هاوپەیمانی ناتۆ نیشان نادات

فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا دەڵێت کە لە ساڵی ڕابردووەوە پەیتا پەیتا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بەرەو خراپبوون هەنگاویان ناوە و ناکۆکیەکان زۆر زیاتر بوون و ئەنقەرە چەند مانگێکە وەک هاوپەیمانیەکی ناتۆ هەنگاو نانێ.

پارلی وتی “بەفەرمی تورکیا بەشێکە لە ناتۆ بەڵام ماوەی چەند مانگە خۆی وا پیشان نەداوە و ئێمە لەم ماوەیە لە ناتۆ بە تەنیا جێمان ماوین”.

وەزیری فەرەنسا ئاماژەی بەو بانگەشەیە کرد کە کەشتییە جەنگییەکانی تورکیا لە مانگی حوزەیراندا لە فرینگەی فەرەنسیدا قفڵی ڕاداریان فڕێداوە. وەزیری فەرەنسا ڕایگەیاند، کە ئەوەی بەرامبەر کەشتییە فەرەنسییەکان لە دەریای ناوەڕاست کرا مانۆڕی بێزارکەر بوو.

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە مانگی کانوونی یەکەم مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو هەڵسوکەوتەی تورکیا جێگای قبوڵ نییە. پارلی ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت لە دوای بڕیاری سزاکانی یەکێتی ئەوروپا پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بەردەوام بێت.

پارلی وتی پێویستە بە کردەوەی کۆنکرێتی پشتگیری لە لێدوانەکان بکرێت و وتیشی “ئەگەر وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە دڵسۆز بێت ئەوا ئەوان ئامادەن پەیوەندییەکان لەگەڵ فەرەنسا ئاسایی بکەنەوە”.

لە لایەکەی دیکەش تورکیا بانگەشەی فەرەنسای ڕەت کردەوە و وتی ئەوە فەرەنسابوو کە هەڵوێستی شەڕانگێزانەی بەکار هێناوە.

3664 جار بینراوە 1195 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاکەپە و مەهەپە، دەیانەوێت هاوکارییە داراییەکانی هەدەپە ببڕن

بەپێی بودجەی ساڵی 2021 کە پەرلەمان وەریگرتووە، هەدەپە بە بڕی 57 ملیۆن ...