بەپەلە

یەکێتی ئەوروپا مەرجەکانی گەڕانەوەی تورکیا بۆ گفتوگۆکان ئاشکرادەکات

لە مانگی کانونی یەکەمدا ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا لیستی سزاکانی خۆی بۆ سەر تورکیا فراوان بکات. مانگی ئاداری داهاتوو، ئەنجومەن باسی سزای قورستر دەکات.

لە لایەکەی دیکەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئاکەپە، کە بە درێژایی ساڵی 2020 لە ئەوروپا زۆر جار بە بەهێزی دژایەتی ئەوروپای کردووە،  دەڵێت “ئێمە خۆمان نەک لە شوێنی تر، بەڵکو لە ئەوروپا دەبینین و خەون بەوەوە دەبینین کە داهاتوومان لەگەڵ ئەوروپا بنیات بنێین”.

وەزیری دەرەوەی مەولود چاوشئۆغڵو کە ئەم هەفتەیە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەیەکی پرتوگالی دا، لێدوانی هاوشێوەی ئەردۆغانی دا. ناچۆ سانچز ئامۆر بڕیاردەری تورکیا لە ئەنجوومەنی یاسادانانی یەکێتی ئەوروپا وتی “ئێمە چاوەڕوانی هەنگاوی کۆنکرێتین نەک نامەی خۆشەویستی”.

ئامۆر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دوای بڕیارەکانی دادگەکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا (ECHR) بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) و عوسمان کاڤالای بازرگان بۆ تورکیا کە ئەندامی ئەنجومەنی ئەورووپایە پێویست بوو.

ئامۆر ڕایگەیاند گەڕانەوە بۆ ڕێگای یەکێتی ئەوروپا، بە واتای گەڕانەوەیە بۆ بەها دیموکراتییەکان. هاوکات جەختی لەسەر گفتوگۆ یاساییەکانی کارنامەی تورکیا کردەوە بەم لێدوانانەی خوارەوە:

– هەموو رەخنەگرێک نابێت بە تیرۆریست دابنرێت.

– ئەو خوێندکارانەی ناڕەزاییان لە دامەزراندنی سەرۆکی زانکۆکانیان دەردەبڕن، نابێت دەستبەسەربکرێت.

– ڕێکخراوە ناحکوومیەکان دەبێت بە بێ دەستێوەردانی دەوڵەت، بە شێوەیەکی دروست کار بکەن.

– نابێت دەست لە بڕیاری دادوەرەکانەوە بدرێت.

– داواکاری گشتی دەبێت خزمەت بە پاراستنی یاسا بکات نەک ئەجێندای سیاسی.

 

“ئایا تورکیا هێشتا دەیەوێت ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بێت؟”

ئامۆر وتی “دەبێت سەرەتا تورکیا بیەوێت دیموکراتی بێت” ، هەر هاندەرێکی یەکێتی ئەوروپا بە تەنیا بەس نابێت بۆ ئەوەی تورکیا بەرەو زەمینەی دیموکراسی بڕوات.

“ئایا یەکێتی ئەوروپا باوەڕی لەدەستداوە کە تورکیا دەتوانێت ئەندامێتی تەواو بەدەست بهێنێت؟”.

لە وەڵامدا ئامۆر وتی “ئایا تورکیا هێشتا دەیەوێت ببێت بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا”.

127 جار بینراوە 25 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاکەپە و مەهەپە، دەیانەوێت هاوکارییە داراییەکانی هەدەپە ببڕن

بەپێی بودجەی ساڵی 2021 کە پەرلەمان وەریگرتووە، هەدەپە بە بڕی 57 ملیۆن ...