عوسمان شیبان ئەو کەسەی کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2020 فڕێدرایە خوارەوە پێشتر دەستگیر کرابوو.
بە پێی زانیاریەکان عوسمان کەسێکی دیکەی لەگەڵ بووە بە ناوی سەرڤەت تەرگەت لە ناوچەی چاتاک لە شاری وان لە هەلیکۆپتەرێکەوە فڕێدراوەتەوە خوارەوە دواتر ڕاستەوخۆ گیانی لە دەستداوە.
پۆلیسی وان ئەم بەیانیە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە چوونەتە ناو ماڵی عوسمان لە گەڕەکی گونێش لە شاری مێرسین.
شیبان بۆ پزیشکی دادوەری بردراوە هەتا لێکۆڵینەوە لەوە بکرێت کە هاوڕێکەی چۆن گیانی لە دەستداوە.
بە پێی هەواڵەکانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لێکۆڵینەوەی ورد لە تەرمەکەی دەکرێت.
چی ڕوویدا؟
بە پێی میدیا ناوخۆیەکانی تورکیا عوسمان شیبان لە 11ی ئەیلولی ساڵی 2020 وە لە لایەن سوپای تورکیا دەستگیر کراوە دواتر لە ناوچەی چاتاک لە شاری وان بە هەلیکۆپتەر فڕێدراوەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە.