ستالین دۆنەر کە لە مۆسکۆ کرایەوە، پاش ڕۆژێک لە کردنەوەی داخرا. ئەوانەی لەوێ کاریان دەکرد جلی سەربازی کارمەندانی دەزگای هەواڵگری سەردەمی ستالینیان لەبەرکردبوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕادیۆی ئێف ئێمی بازرگانی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ستالین دۆنەر و داوایانکرد ناوی دووکانەکە بگۆڕدرێت و پۆرترێتی هەڵواسراوی ستالین لاببرێت.
ڕای گشتی کاردانەوەیان هەبوو
هاوڵاتیان لە سەر ئەو هەواڵەی کە لێدوانیان دا، دەڵێن کە هەوڵدان بۆ پارە پەیداکردن بە بەکارهێنانی ناوی جۆسیف ستالین، کە بەرپرسیارێتی مردنی ملیۆنان کەسی لە دەستدا بووە، قبوڵ نەکراو بوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئەوەشی ڕاگەیاند کە بیرۆکەی بە بازاڕکردن لەژێر ناوی ستالین بەتەواوی هەڵە بووە و پێویستە ئەو جۆرە دەستپێشخەریانە قەدەغە بکرێت. ئەوەشی ڕاگەیاندرا، کە رووسیا وەک دەوڵەت شکستی هێناوە لە خۆدوورگرتن لە تاوانەکانی ستالین.