بەپەلە

ترەمپ یوتیوبیشی لێ قەدەغەکرا

دوای هێرشی سەر بینای کۆنگرێس ئەمریکا لە 6ی کانوونی دووەم، هەژماری دۆناڵد ترامپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕاگیرا، بەهۆی ‘هاندانی توندوتیژی’ دوای ئەوەی تویتەر و فەیسبوک، یوتوبیش ڕاگەیاند، کە لانی کەم بۆ ماوەی هەفتەیەک هەژماری ترامپ ڕاگیراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەم لێدوانانە درا:

“بەدواداچونەوەی وریایانە، لە بەر ڕۆشنایی نیگەرانیەکان سەبارەت بە ئەگەری توندوتیژی بەردەوام، کەناڵی دۆناڵد ترامپ ڕاگیراوە. ئەو کەناڵە بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ڕادەگیرێت و توانای ئەوەی نابێت کە ڤیدیۆیی تازە بڵاو بکاتەوە هەروەها ئەگەری زۆرە کە دووبارە ئەو بانە درێژ بکرێتەوە”.

 

یوتوب هەروەها کۆمێنتی لەسەر کەناڵی ترەمپ بلۆک کرد

 

بڕیارەکە لە ماوەی هەفتەیەکدا دووبارە چاوی پێدا دەخشێندرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر کەناڵەکەی ترامپ هۆشدارییەکی دیکە وەرگرێت، ئەوا ئەم جارە بۆ ماوەی 2 هەفتە ڕادەگیرێت و سێهەم پێشێلکاری دەبێتە هۆی ئەوەی هەژمارەکە بە یەکجاری لاببرێت.

377 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک و ئینستاگرام ئەکاونتی ترامپیان کردەوە

هەژمارە فەرمیەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرایەوە دامەزرێنەری فەیسبوک ...